لاهور شێخ جەنگی: دەبێت مەلەفی شکستخواردووی نەوتی هەرێم ڕادەستی بەغدا بکرێت

لاهور شێخ جەنگی و بنەماڵەی یەکێ لە شەهیدەکانی خۆپیشندانەکانی ئەمدواییە
SNN
هاوسەرۆکی یەکێتی رایدەگەیەنێت “ناکرێت چیتر فرۆشتنی نەوت ببێتە مایەی نەهامەتی و قەرزاریی، هاووڵاتییانی ئەم هەرێمە شایستەی ئەوەن کە لە ژێر چەتری داهات و سامانی وڵاتەکەیان ژیانێکی ئارام بەسەر ببەن”.
لاهور شێخ جەنگی راشیدەگەیەنێت “با چیتر میللەتەکەمان باجی عینادیی سیاسی نەدات، دەبێت بیرمان لای بەرژەوەندیی گشتیی بێت”.
لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئەمڕۆ سەردانی دەربەندیخان و کفری کرد و باوک و کەسوکاری ئەو قوربانییانەی بەسەرکردەوە کە لە خۆپیشاندانەکاندا شەهید بوون، پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆی بە کەسوکار و بنەماڵە تێکۆشەرەکانیان گەیاند.
وتیش: “نیگەرانی قووڵی خۆمان دەربڕی کە هەندێک کەس و لایەنی بەرژەوەندیخواز، خۆپیشاندانەکانیان بەلاڕێدا برد کە تیایدا مامۆستا و فەرمانبەران و هاووڵاتییان داوای مافی ڕەوای خۆیان دەکرد، داوایان دەکرد حکومەت خۆی بە بەرپرسیار بزانێت لە دابینکردنی مووچەکانیان لە چارەسەرکردنی کێشەکان و تێپەڕاندنی ئەم دۆخە کە بەداخەوە دەرئەنجامەکەی ڕووداوی نەخوازراوی لێکەوتەوە و خوێنی چەند گەنجێک بە ناهەق ڕژا.
دەشڵێت: “ئەو تۆمەتانەشمان ڕەتکردەوە کە بۆ داپۆشینی سیاسەتە هەڵەکانیان پێیان وابوو دەستی دەرەکی لە پشت خۆپیشاندانەکانەوە هەبووبێت”.
سوپاسی هەڵوێستی جوامێرانەی کەسوکاری قوربانییەکانی کرد کە سەرباری لەدەستدانی ڕۆڵەکانیان، لە خەمی میللەتەکەیاندان و چاویان لەوەیە کە کێشەکان چارەسەر بکرێت و گوزەرانی هاووڵاتییان باشتر بکرێت، “هاوڕابووین کە لێکۆڵینەوەی ورد لەو ڕووداوانە بکرێت و یاسا مافەکانیان بۆ وەربگرێتەوە”.
ڕاشیگەیاند “کە لەکاتی ئەو ڕووداوە نەخوازراوانەدا لە بەغدا بووین بۆ زەمینەسازیی و چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدراڵ لە سەر بنەمای یاسا و دەستوور، چونکە پێمانوایە کلیلی چارەسەرکردنی کێشەکانمان لە بەغدایە، لەهەوڵەکانیشمان بەردەوام دەبین بۆ چارەسەرکردنی یەکجاری کێشەکان لە پێناو دابینکردنی ژیان و ئارامی بۆ میللەتەکەمان، دەبێت لەو پێناوەشدا هەمووان هاوکار و پشتیوانیی یەکتر بین و کۆتایی بە کێشە و ململانێ سیاسییەکان بهێنین”.
هاوسەرۆکی یەکێتی دەڵێت “دەبێت حکومەتی هەرێم خۆی بە بەرپرسیار بزانێت لە ئاست چارەسەرکردنی کێشەکان، لە دابینکردنی ژیان و گوزەرانێکی باشتر و شایستە بۆ هاووڵاتییان، دەبێت مەلەفی شکستخواردووی نەوتی هەرێم ڕادەستی بەغدا بکرێت و لە بەرامبەردا بەغدا شایستە داراییەکانی هەرێم دابینبکات”.
وتیشی: “ناکرێت چیتر فرۆشتنی نەوت ببێتە مایەی نەهامەتی و قەرزاریی، هاووڵاتییانی ئەم هەرێمە شایستەی ئەوەن کە لە ژێر چەتری داهات و سامانی وڵاتەکەیان ژیانێکی ئارام بەسەر ببەن، چیتر میللەتەکەمان باجی عینادیی سیاسی نەدات، دەبێت بیرمان لای بەرژەوەندیی گشتیی بێت. با هەموو دەست بخەینە ناودەستی یەکتر بۆ ڕێگرتن لە زیاتر برسیبوونی خەڵك بۆ ڕێگرتن لە بێ موچەیی”.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









