ئه‌ردۆغان: بڕیارمانداوه پێكه‌وه له‌گه‌ڵ عێراق رووبه‌ڕووى داعش و په‌كه‌كه ببینه‌وه

دیدارى مسته‌فا كازمى، سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق و ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆككۆمارى توركیا | فۆتۆ: نووسینگه‌ى راگه‌یاندنى سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق
SNN
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه سه‌رۆككۆمارى توركیا رایگه‌یاند: بڕیارمانداوه پێكه‌وه له‌گه‌ڵ عێراق رووبه‌ڕووى داعش و په‌كه‌كه ببینه‌وه، سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراقیش وتى: “ئێمه وه‌ك عێراق ناچینه هیچ به‌ره‌یه‌كه‌وه و ده‌مانه‌وێت له‌سه‌ر بنه‌ماى به‌رژه‌وه‌ندى هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ هه‌مووان كار بكه‌ین”.
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر كۆنگره‌ى رۆژنامه‌وانى مسته‌فا كازمى، سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق و ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆككۆمارى توركیا له ئه‌نكه‌ره‌ى پایته‌ختى توركیا ده‌ستیپێكرد.
له سه‌ره‌تاى كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆككۆمارى توركیا رایگه‌یاند: “هه‌میشه پشتوانى مسته‌فا كازمى ده‌كه‌ین، چونكه له كاتێكى سه‌ختدا هاته سه‌ر حوكم، له كۆبوونهوهكانیشماندا جه‌ختمان له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه‌ته‌وه كه یه‌كپارچه‌یی خاكى عێراق بۆ ئێمه زۆر گرنگه”.
وتیشى: “بڕیارمانداوه پێكه‌وه رووبه‌ڕووى داعش، په‌كه‌كه و گروپه‌كه‌ى فه‌تحوڵا گوله‌ن ببینه‌وه، چونكه ئه‌وان دووژمنى هاوبه‌شى ئێمه‌ن”.
سه‌رۆككۆمارى توركیا به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانى ته‌رخانكرد بۆ بابه‌تى په‌یوه‌ندییه ئابوورییه‌كانى نێوان وڵاته‌كه‌ى و عێراق و كێشه‌ى ئاو و ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: “ئێمه چاومان له‌وه‌یه په‌یوه‌ندییه بازرگانییه‌كانمان له‌گه‌ڵ عێراق بگاته 20 ملیار دۆلار، چونكه عێراق بۆ ئێمه زۆر گرنگه، كێشه‌ى ئاویش له‌نێوان عێراق و توركیا دروستنابێت، به‌ڵكو ئاو ده‌بێته هه‌ماهه‌نگى نێوان ئه‌م دوو وڵاته، له ئێستادا تیمێكى شاره‌زاى ئێمه كارده‌كه‌ن بۆ چاره‌سه‌ركردنى كه‌موكوڕییه‌كانى ئه‌م بابه‌ته”.
له به‌رامبه‌ردا مسته‌فا كازمى، سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق وتى: “ئێمه وه‌ك عێراق رووبه‌ڕووى تیرۆر ده‌بینه‌وه و نامانه‌وێت وڵاته‌كه‌مان تووشى پشێوى ببێت، به‌ڵام ناشچینه هیچ به‌ره‌یه‌كه‌وه، به‌ڵكو ده‌مانه‌وێت له‌گه‌ڵ هه‌مووان له‌سه‌ر بنه‌ماى به‌رژه‌وه‌ندى هاوبه‌ش كاربكه‌ین”.
سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانى ته‌رخانكرد بۆ په‌یوه‌ندییه ئابوورییه‌كانى نێوان عێراق و توركیا و وتى: “ئێمه دڵخۆش ده‌بین كه وه‌به‌رهێنه‌رانى توركیا ده‌ستیان هه‌بێت له ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى وڵاته‌كه‌ى ئێمه‌دا، له ئێستاشدا پشنیارێكى كراوه‌مان خستووه‌ته به‌رده‌م وه‌به‌رهێنه‌رانى تورك بۆ ئه‌وه‌ى بێن و له عێراق وه‌به‌رهێنان بكه‌ن”.
سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: “ئێمه له عێراق به كرده‌وه ده‌ستمان به رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى گروپه تیرۆریستییه‌كان كردووه”.
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
19كاتژمێر لهمهوپێشئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
19كاتژمێر لهمهوپێشلەبارەی کردنەوەی گەرووی هورمزەوە بڕیار درا
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
19كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
19كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
19كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
19كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









