
SNN
لە رۆژی جیهانی کۆچبەراندا دەزگای لوتکە دوایین ئاماری کۆچ و قوربانییەکانی رێگای کۆچی بڵاوکردەوە و رایگەیاند: 35 هاووڵاتی هەرێم لە رێگای هات و نەهاتیان بەرەو ئەوروپا گیانیانلەدەستداوە.
ئاری جەلال سەرپەرشتیاری دەزگای لوتکە، ئەمڕۆ لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: ئەمساڵ 34 هەزار کۆچبەری خەڵکی هەرێمی کوردستان لە وڵاتانی ئەوروپا داوای مافی پەنابەرێتییان کردووە کە ئەوانە تەمەنیان لەسەروو 18 ساڵەوە هەبووە و ئەوانی دیکە داوای مافی پەنابەرێتی سیاسییان کردووە.
ئاماژەی بەوەشکرد: 35 کۆچبەری خەڵکی هەرێم لە رێگایاندا بەرەو ئەوروپا بەشێوازی جۆراوجۆر گیانیانلەدەستداوە کە تەرمی 18 کەسیان دۆزراوەتەوە، دەزگای لوتکە تەرمی 16 کەسیانی گەڕاندووەتەوە بۆ هەرێم و ئەو دوانەی دیکەش پرۆسەی گەڕاندنەوەی تەرمەکانیان بەردەوامە.
سەبارەت بە گەڕاندنەوەی تەرمی کۆچبەرەکان، ئاری جەلال وتیشی: هاوسەرۆکانی یەکێتی تێچووی گەڕاندنەوەی تەرمەکانیان لەئەستۆ گرتووە و بۆ ئەوەش سوپاسگوزارین.
سەبارەت بە ئامارەکانی کۆچکردنیش ئاماژەی بەوەکرد: لە دوو مانگی سەرەتای ئەمساڵ و لە سێ مانگی کۆتایی ئەمساڵ رێژەی کۆچکردن بەراورد بە ساڵی رابردوو زیادیکردووە ئەوەش بۆ بارودۆخی ناهەمواری هەرێم و خراپی خزمەتگوزاری و نەبوونی هەلی کار دەگەڕێنینەوە.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









