
چیای کۆڕەک
SNN-عەلی حەمە سەعید
وتەبێژی دەستەی گشتی گەشتوگوزاری هەرێم ئاماژە بەوە دەكات: ساڵانە لەم كاتەدا ئامادەكاری تەواو دەكەین بۆ ئەو گەشتیارانەی كە بەمەبەستی گەشتوگوزاری زستانە ڕوو لە ناوچەشاخاوی و بەفراوییەكان دەكەن، بۆ ئەو مەبەستەش لە ڕێگەی جێبەجێكردنی سێ پلانەوە دەمانەوێت پەرەی زیاتر بە ڕاكێشانی گەشتیاری بیانی دەدەین.
نادر ڕۆستی، وتەبێژی دەستەی گشتی گەشتوگوزاری هەرێم بە SNNی ڕگەیاند: ئێمە لە دەستەی گشتی گەشتوگوزار گرنگییەكی زۆرمان بە گەشتوگوزاری زستانە داوە بە جۆرێك هیچ جیاوازییەك ناكەین لە هاتنی گەشتیاری بەهارە و زستانە چونكە ڕاستە لە دوو وەرزی جیاوازدان بەڵام دواجار هەردوكیان هەر گەشتیارن و كاریگەری خۆیان دەبێت بۆ بوژانەوەی ئابووری هەرێمی كوردستان.
ئاماژەی بەوەشكرد: لە ئێستادا كە نزیكدەبینەوە لە سەری ساڵ كە هاوكاتە لەگەڵ هاتنی وەرزی بەفربارین لە ناوچە شاخاوییەكان، ئەمە دەرفەتێكی زۆر باشە كە بتوانین زیاتر پەرە بە گەشتوگوزاری زستانە بدەین، ساڵانە لەم كاتانەدا زیاد لە 150 هەزار گەشتیار هاتونەتە هەرێمی كوردستان، بەڵام ئەمساڵ بەهۆی بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا و قەیرانی دارایی تاڕادەیەك كاریگەری خۆی هەبووە و دەبێت لە هاتنی ڕێژەیەكی زیاتری گەشتیار بۆ ناوچە گەشتیارییەكانی هەرێمی كوردستان.
وتەبێژەكەی دەستەی گشتی گەشتوگوزاری هەرێم ئەوەشی خستەڕوو: ئێمە سێ پلانی Aو B و Cمان داناوە بۆ زیاتر پەرەپێدان بە گەشتوگوزاری هەرێم بەتایبەت لەڕووی ڕاكێشانی گەشتیاری بیانی، بەجۆرێك پلانی Aبریتیە لە پەرەپێدانی گەشتوگوزاری ناوخۆیی لەمەدا تاڕادەیەكی باش سەركەوتوو بووین، پلانی Bبرتییە لەوەی بتوانین گەشتیاری دەوروبەری عێراق ڕابكێشینە هەرێم وەك وڵاتانی توركیا و ئێران ئەردەن و وڵاتانی دیكەی عەرەبی لەمەشدا تاڕادەیەك سەركەوتوو بوین، پلانی C بریتیە لە ڕاكێشانی گەشتیاری وڵاتانی ئەوروپی، بەڵام لەمەدا وەك پێویست نەمانتوانیوە سەركەوتوو بین ئەوەش بەهۆی ئەو بارودۆخە تەندروستی و سیاسی و ئەمنییەی ڕووی لە عێراق و هەرێمی كوردستان كردووە.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
18كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
15كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
15كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
16كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
15كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
15كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
16كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









