وردهكارى چیرۆكى مایهپوچبوونى سلێمان هەڵشۆیی لهسهر زارى كهسێكى نزیكییهوه

سلێمان ههڵشۆیی و یهكێك لهو پسوڵانهى كه واژووى كردووه لهكاتى وهرگرتنى بڕێك پارهدا | فۆتۆ: SNN
SNN – محەمەد مستەفا
سلێمان هەڵشۆیی، ئهو بازرگانە پشدەرییهیه کە دوێنێ شەممە بە نزیکەی 2 ملیۆن دۆلاری هاووڵاتییانەوە مایهپوچبوونى خۆی راگەیاند، ههردوێنێ نزیکەی 100 کەس لەوانەی کە پارەیان لای ئەو بازرگانە بوو چوونە بهردهم ماڵەکەی بۆ وەرگرتنەوەی پارەکانیان، بەگوێرەی بەدواداچوونەکانی SNN، “ئەو بازرگانە بەهۆی مامەڵەی دراوی ئەلیکترۆنی بیتکۆین مایهپوچبووه”.
(ب،خ) کەسێکە لە نزیکەوە ئاگاداری کاری بازرگانی سلێمان هەڵشۆییه، لهبارهى چیرۆكى مایهپوچبوونى ئهو بازرگانه به SNNی راگەیاند: “ئەو بازرگانە پارە، ئۆتۆمبێل، خانوو، چەک، زێڕ و مەڕ و ماڵاتیی لە هاووڵاتییان وەردهگرت و بە قیستی چەند مانگێک دواتر دوو قاتی ئەو پارەی لێی وەرگرتبوون پارەی دەدایەوە بەو هاووڵاتییانە، لە قۆناغی یەکەمدا ژمارەیەکی زۆر هاووڵاتی قازانجی زۆریان لەو جۆرە بازرگانییە کرد”.
وتیشی: “دوای ئەوەی کەسانێکی زۆر قازانجیان کرد لەو بازرگانییە، دواتر ژمارەیەکی زۆرتری هاووڵاتییان پارە و خانوو و ئۆتۆمبێلییان دەدا بەو بازرگانە تا سەرمایەکەیان بە دوو هێندە و سێ هێندە زیاد بکات، ئەو بازرگانەش مامەڵەی دراوی ئەلیکترۆنی (بیتکۆین)ی لەگەڵ کۆمپانیایەک کردووە و بە وتەی خۆی (سلێمان هەڵشۆيی) ئەو کۆمپانیایە پارەکەى ئەویان بردووە بۆیە مایهپوچبووه”.
(ب،خ) باسی لەوەشکرد: “لەکاتی پێدانی پارە، ئۆتۆمبێل، خانوو، چەک و زێڕ هیچ نووسراوێکی فەرمی لەنێوان ئەو بازرگانە و هاووڵاتییاندا نەبووە و لەناو هاووڵاتییان بە (مامەڵەی پشدەریانە) ناوبانگی دەرکردبوو”.
نزیکەی 2 ملیۆن دۆلار قەبارەی بازرگانیيەکەی بووە
(ع ، ڕ ) هاووڵاتییەکی پشدەرە، ئهو مامەڵەی لەگەڵ سلێمان هەڵشۆيی کردووە بە SNNی راگەیاند: “من بڕی نزیکەی 15 ملیۆن دینارمدا بەو بازرگانە، بڕیاربوو دوای 5 مانگی تر نزیکەی 22 ملیۆن دینارم پێبداتەوە، بەڵام بەهۆی مایهپوچبوونیهوه پێناچێت هیچ پارەیەکم دەستبکەوێتەوە”.
ئەو هاووڵاتیيە وتیشی: “بە گوێرەی وتەی ئەو هاووڵاتییانەی کە مامەڵەیان لەگەڵ کردووە بە گشتی 2 ملیۆن دۆلاری هاووڵاتییانی لابووە و بازرگانی پێوە کردووە”.
نزیکەی 100 سکاڵای لەسەر تۆمار کراوه
شۆڕش ئیسماعیل، وتەبێژی پۆلیسی ڕاپەڕین لهبارهى كهیسهكهى سلێمان ههڵشۆیی بە SNNی راگەیاند: “دوای بڵاوبوونەوەی دەنگۆی مایهپوچبوونى بازرگانەکەی پشدەر، نزیکەی 100 هاووڵاتی سکاڵایان لەسەر تۆمارکردووە و لە ئێستاشدا ئەو بازرگانە بەگوێرەی ماددەی 456ی یاسای سزادانی عێراقی دەستگیر کراوە”.
ههر لهوبارهیهوه محەمەد فازیل، بەرپرسی بەشی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی ئاسایشی ڕاپەڕین بە SNNی وت: “ئاسایشی ڕاپەڕین ئەو بازرگانەی دەستگیر کردووە و تا ئێستاش لێکۆڵینەوە لەگەڵيدا بەردەوامە”.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









