یاسای خانەنشینی كرێكاران لە كوردستان هەموار دەكرێتەوە

SNN- بڕیار محەمەد
بەمەبەستی تەواوكاری داڕشتنی ڕەشنووسی پڕۆژە یاسای خانەنشینی كرێكارانی كەرتی تایبەت، ئەمڕۆ سێیەمین كۆنفرانس لە شاری هەولێر بەڕێوەچوو.
د. عارف حیتۆ بەڕێوەبەری گشتی كارودەستەبەری كۆمەڵایەتی هەرێم لەبارەی پرۆژەیاساكە بە SNNی راگەیاند: ئەمڕۆ سێیەمین كۆنفرانس و دوا كۆنفرانسی داڕشتنی ڕەشنووسی یاسای خانەنشینی كرێكارانە، پێشتر ئەو یاسایەی كە لە ساڵی 1970وە كاری پێدەكرێت چەند ماددەیەكی هەمواركراوەتەوە، بەڵام ئەمجارە دەمانەوێ تەواوی یاساكە هەمواركەینەوە.
وتیشی ” یاساكە ڕێگری لە هەر پێشێلكاریییەكی دژی كرێكاران دەكات و هەوڵیش دەدەین بە لەبەر چاوگرتنی دۆخی كرێكارانی كوردستان و سوود وەگرتن لە ئەزموونی وڵاتان و ڕێنمایی ڕێكخراوە جیهانییەكانی تایبەت بە كار باشترین پڕۆژە یاسا بۆ كرێكارانی كوردستان ئامادە بكەین”.
ئەوەشی خستەروو لەم ئامادەكارییەدا نوێنەری تەواوی لایەنە پەیوەندیدارەكانی وەكو (پەرلەمان، حكومەت، كەرتی تایبەت، ڕێكخراوە نێوخۆیی و نێودەوڵەتییەكانی تایبەت بە كار، ئەنجوومەنی دادوەری، سەندیكاكانی كرێكاران) بەشداری ئەو كۆنفرانسانەن و پڕۆژە یاساكە ئامادە دەكەین و پاشان دەینێرین بۆ ئەنجوومەنی وەزیران فەرمانگەی كاروباری یاسایی، دواتریش بۆ ئەنجوومەنی شوراو و ئینجا پەرلەمانی كوردستان كە پەسەندی كرد ئەوا كرێكاران گەرەنتی ساڵەكانی خزمەت وكاریان بۆ دەكرێت لە كاتی خانەنشین بوونیان.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
12كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
9كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
9كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









