دابەشكردنی 50 ملیار دینارەكەی رووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا گومانی لای پەرلەمانتاران دروستكردووە

شنۆ ئەشقی، ئەندامی فراکسۆنی سەوز لە پەرلەمانی کوردستان
SNN- بڕیار محەمەد
ئەندامێكی لیژنەی تەندروستی لە پەرلەمانی كوردستان ئاشكرای دەكات لە ئەنجامی بەدواداچوومان لە ماوەی چەند مانگی رابردوو بۆ شێوازی دابەشكردن 50 ملیارەكەی رووبەڕوونەوەی كۆرۆنا دەركەتووە كە دابەشكردنی ئەو پارەیە بەسەر نەخۆشخانە و بنكە تەندروستیەكان لە قەزاو ناحییەكان وەكو پێویست نەبوو لەو بڕەی بۆیان دیاریكراوە كەمتر بووە .
شنۆ ئەشقی، ئەندامی فراكسیۆنی یەكێـی و ئەندامی لیژنەی تەندروستی لە پەرلەمانی كوردستان بە SNNی راگەیاند: چەند رۆژێك لە سنووری بادینانبووم و بەدواداچوونم لەسەر ئەو بڕە پارەیی بۆ رووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا لەلایەن حكومەتەوە تەرخان كرابوو، دەركەوت وەزارەتی بەبێ جیاوای پارەی بۆ تەواوی شارەكان ناردوە، بەڵام لە بەڕێوبەرایەتی تەندروستی پارێزگاكانەوە كە بۆ قەزاو ناحییەكان رەوانە كرابوون شێوازی دابەشكردنەكە ناتەندروست بووە.
وتیشی “ئەم شێوازە دابەشكردنە و كەم كورتیانەی كە هەبوو لە دابەشكردنەكەدا بە تەنها لە سنووری بادیناندا نییە بەڵكو لە سنووری هەولێر و سلێمانیشدا هەیە، هەروەها بەهەدەردانی زۆر كراوە لەوپارەیە بۆیە من لە چەند رۆژی داهاتوو لە رێگاری راپۆرتێكەوە دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان و لیژنەی تەندروستی و لایەنە پەیوەندیدارەكان ئاگادار دەكەمەوە ، ئەو كات دەبێت لایەنە پەیوەندارەكان بەرچاوروونی زیاترمان پێبدەن”.
ئەوەشەی خستەڕوو ” بۆ نموونە لەو 50 ملیارەی بۆ رووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا تەخران كراوە %22ی بۆ سنووری پارێزگای دهۆكە كەدەكاتە 11 ملیار لەو 11 ملیاردا هەریەكە لە قەزاكانی بەردەرەش وئاكرێیش پكشیان لەوپارەیە لە%25كەچی تەنها 25 ملیۆن دیناریان لێرەیە، گومانەكان زیاتر بوونەوە بۆیە ئێمە لە ئێستادا سەرقاڵی ئەوەین بزانین ئەو دابەشكردنە بەچ پێوەرێك بووە بۆچی لە هەندێك شوێنەوە ئەو پارەی بەهەدەردراوە”.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
15كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
16كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
18كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
15كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
16كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









