“پارتی لە پەرلەمان هەرچییەك بەدڵێ نەبێـت بە دەنگدان یەكلای دەكاتەوە”

SNN- بڕیار محەمەد
ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنێت: پەرلەمانی كوردستان لەدواین دانیشتنیدا بە ژماریەك لە پەرلەمانتار بەهۆی ئەوەی قوت و بێژوی خراپی ژیانی هاووڵاتییان نەخرابووە بەرنامەی كاری دانیشتنەكە رێگربوون لەبەردەم ئەنجامدانی دانیشتنەكان، لەو كاتەوە فشارەكان لەسەر دەستەی سەرۆكایەتی زیاتر بووە ئێستا لەسەر هەموو پرسێک قسەی خۆیان هەیە.
هاوڕێ مەلا ستار، ئەندامی فراكسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی كوردستان بە SNNی راگەیاند: پاش ئەنجامدانی دواین دانیشتنی پەرلەمانی كوردستان و دروستبوونی پێشووی لە دانیشتنەكە بەهۆی ئەوەی خراپی دۆخی درایی و ئامادە نەبوونی بەرپرسانی حكومەت لە دانیشتنەكە، دانیشتنەکە تەواو نەكراو لەو كاتەوە فشارەكان لەسەر دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان زیاتر بوونەوە ئێستا لەسەر زۆرینەی پرسەكان قسەی خۆیان هەیەوە بێ دەنگیشیان شكاندووە .
وتیشی “راستییەکی تریش هەیە لە نێو پەرلەمانی كوردستان دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان لە سێ كەس پێكهاتوون سەرۆكی پەرلەمان راستە یەکێتییە بەڵام ئێستا نوێنەرایەتی تەواوی هاووڵاتییانی هەرێمی كوردستان دەكات بەبێ جیاوازی و دوو كەسەكەی تریش پارتین بۆیە هەر شتێك بە دڵی ئەوان نەبێت ئەوا بە دەنگدان یەكلای دەكەنەوە”.
ئاماژەی بەوەشكرد: لەم هەفتەیە شاندی هەرێم كە لە بەغداد گەرابوونەوە دێنە پەرلەمانی كوردستان روونكردنەوەی پێویست لەسەر گفتوگۆكانیان لەگەڵ حكومەتی ناوەند دەخەنە روو، ئێمە دوادەكەین دوای ئەو دانیشتنە دانیشتنێكی تر بكرێت و بەرچاوڕوونی زیاتر بدرێتە خەڵكی هەرێمی كوردستان.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
13كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
10كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
10كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









