ناوەڕۆکی سەردانی شاندی باڵای هەرێم بۆ پەرلەمانی کوردستان

شاندی هەرێم لە بەغدا
SNN-عەلی حەمە سەعید
سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان ئاشكرایكرد كە ڕۆژی دوو شەممە شاندی باڵای حكومەتی هەرێم بە سەرۆكایەتی جێگری سەرۆكی حكومەت دێنە پەرلەمانی كوردستان و لەگەڵ سەرۆك فراكسیۆنەكانی پەرلەمان و لیژنەكانی دارایی و وزە و سامانە سروشتیەكان و یاسایی كۆدەبنەوە، ئەوەش بە مەبەستی خستنەڕووی ئەو هەوڵانەی كە شاندەكە لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكانی عێراق بە ئەنجامیان گەیاندووە بۆ گەیشتن بە ڕێككەوتن.
زیاد جەبار، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە پەرلەمانی كوردستان بە SNNی ڕاگەیاند: سەردانی شاندەكەی حكومەتی هەرێم بۆ پەرلەمان بۆ ئەوە نییە كە كۆبوونەوەیەكی گشتی پەرلەمان ئەنجامبدرێت بەڵكوو شاندەكە لەگەڵ سەرۆك فراكسیۆنەكان و سەرۆكی لیژنەی یاسایی و وزە و سامانە سروشتییەكان دەبێت، ئەوەش بەمەبەستی خستنەڕووی هەنگاوەكانی گفتوگۆكانی نێوان هەرێم و بەغدا بۆ گەیشتن بە ڕێكەوتن پێانی زانیاری بە پەرلەمان.
ئاماژەی بەوەشكرد، كۆبوونەوەكەی شاندەكە لە پەرلەمان كۆبوونەوەی گشتی پەرلەمان نابێت، بەڵام سەرۆكی فراكسیۆنەكان و ئەندامانی لیژنە پەیوەندیدارەكان كە لە كۆبوونەوەكە بەشدار دەبن دەتوانن پێشنیار و سەرنجەكانیان ئاراستەی شاندەكەی هەرێمی كوردستان بكەن، بەتایبەت لە بارەی وردەكاری ناو ئەو بڕگەو مادانەی كە وابڕیارە لە پرۆژە یاسای بودجەی گشتی عێراق تایبەت بە پشكی كورد قسە و باسیان لێوە بكرێت.
سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان ئەوەشی خستەڕوو، ئەوەی تا ئێستا باسی لێوە دەكرێت لە پرۆژە یاسای بودجەی گشتی عێراق وەك پشكی هەرێم بریتییە لە %12.67 ئەوەش لە دوای ئەوەی لە پەرلەمانی عێراق پەسەند كرا، ئەوا دەبێت هەردوولا پابەندبن و ڕێككەوتنەكە جێبەجێبكەن، ئەوەش لە بەرژەوەندی هەرێمی كوردستان دەبێت.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









