ناوهڕۆكى كۆبوونهوهى ئالان حهمهسهعید و بهڕێوهبهره گشتییهكان بۆ دهستپێكردنهوهى پرۆسهى خوێندن

قوتابخانهیهك له ههرێمى كوردستان | فۆتۆ: UNICEF
SNN-عەلی حەمەسەعید
وهزارهتى پهروهردهى حكومهتى ههرێم بڕیاریداوه هەفتەی دووەمی مانگى كانونى دووهمى 2021، دەستبكرێتەوە بە پرۆسەی خوێندن لە هەرێمی كوردستان، بۆ ئەو مەبەستەش بەڕێوەبەرە گشتییهكانی پەروەردە لەگەڵ وەزیری پەروەردە كۆبوونەتەوە و چەند سیناریۆ و پێشنیارێكیان بۆ چۆنییەتی دەستپێكردنەوەی خوێندن ئامادەكردووە.
دلێر مەحمود، سەرپەرشتیاری یەكەمی پەروەردەیی و بەشدار لە كۆبوونەوەی بەڕێوەبەرە گشتییەكانی پەروەدەی پارێزگاكان و ئالان حهمهسهعید، وەزیری پەروەردە بە SNNی راگەیاند: “بەر لە چەند رۆژێك بە ئامادەبوونی سەرجەم بەڕێوەبەرە گشتییەكانی پەروەردەی پارێزگاكانی هەرێم كۆبوونەوەیەكی تایبەت بە چۆنیەتی دەستپێكردنەوەی پرۆسەی خوێندنمان ئەنجامدا كە تیایدا چەند پێشنیار و سیناریۆ و پلانێكمان لەبارەی دەستپێكردنەوەی پرۆسەی خوێندن خستەڕوو، لە سەروو هەموویانەوە دابینكردنی مووچەیە بۆ مامۆستایان بەبێ ئەوە دەستپێكردنەوەی پرۆسهى خوێندن مەحاڵ دەبێت”.
وتیشى: “لەناو كۆبوونەوەكەدا پێشنیارێك هەبوو كە ئەمساڵ تەنیا یەك تاقیكردنەوە بكرێت و یەك وەرز بخوێندرێت، بەڵام زۆرینە لەگەڵ ئەوهدابووین بۆ ئەوەی خوێندكار جۆرێك سەر لێشواندنی بۆ دروستنەبێت تاقیكردنەوەی هەردوو وەرزەكە بكرێت، بۆ ئەو مەبەستەش دەسەڵاتدراوەتە بەڕێوەبەرە گشتییەكان بۆ ئەوەی بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەر و مامۆستایان ئەو بابەتانە كەمبكەنەوە كە بابەتی زۆر سەرەكی نین، بەڵام نابێت پرۆگرامەكانی خوێندن كەمبكرێتەوە”.
دلێر مەحمود ئهوهشى خستهڕوو: “پلان و بەرنامەی تایبەت دانراوە بۆ ئەوەی ئەمساڵ پرۆسەی خوێندن تەواوبكرێت، بەجۆرێك سوود لەو پشووانە وەربگیرێت كە لە ساڵانی رابردوو هەبوون، لە حاڵەتی دەستپێكردنەوەی خوێندن لە مساڵدا تەنیا سوود لە سێ رۆژ پشووی نەورۆز و سێ رۆژ پشووی جەژنی رەمەزان وەردەگیرێت، ئەمە لە حاڵەتێكدا كە ئەگەر بڵاوبوونەوەی ئەو جۆە ڤایرۆسە نوێیەى كە ئێستا بڵاوبووتەوە نەبێتەوە رێگر لەبەردەم دەستپێكردنەوەی پرۆسەی خوێندن، لەگەڵ ئەوەشدا مووچەی مامۆستایان دابینبكرێت كە ئێمە زۆر جەختمان لەو خاڵە كردەوە”.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









