“حاڵەتەكانی تووشبوون و مردن بە كۆرۆنا لە سلێمانى نزیكبوونه‌ته‌وه له سفر”

یه‌كێك له نه‌خۆشخانه‌كانى كۆرۆنا له سلێمانى | فۆتۆ: هه‌وراز ئه‌حمه‌د SNN
SNN-عەلی حەمەسەعید
پاش ماوه‌یه‌ك دوێنێ شه‌ممه هیچ حاڵه‌تێكى مردن به ڤایرۆسى كۆرۆنا له سلێمانى تۆمار نه‌كرا، بەڕێوەبەری یه‌كێك له نەخۆشخانەكانى كۆرۆنا لە شاری سلێمانی ده‌ڵێت: “بە بەراورد بە سێ مانگی رابردوو، ئێستا حاڵەتەكانی تووشبوون و مردن بە كۆرۆنا لە سلێمانى نزیكبوونه‌ته‌وه له سفر”.
ئازاد هەورامی، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی (شەهید تاهیر عەلی والی به‌گ) تایبه‌ت به چاره‌سه‌رى تووشبووانى كۆرۆنا بە SNNی راگەیاند: “ئەوەی جێگای خۆشحاڵی ئێمەیە و تێبینی دەكەین رۆژانە حاڵەتەكانی تووشبوون و مردن بە كۆرۆنا روو لە كەمبوونهوه ده‌كه‌ن، بە بەراورد بە سێ مانگی رابردوو لە ئێستادا حاڵەتەكانی تووشبوون و مردن بە كۆرۆنا نزیكدەبنەوە لە خاڵی سفر”.
وتیشى :”هۆكاری سەرەكی پشت كەمبوونەوە و تووشبوون بە كۆرۆنا لە پارێزگای سلێمانی بریتییە لەوەی، لە شەپۆلی یەكەمی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەكەدا ژمارەیەكی زۆر لە هاووڵاتییان تووشی ڤایرۆسەكە بوون، بەجۆرێك كەم ماڵ هەبوو تووشبوویەكی تیادا نەبێت، بەڵام خۆشبەختانە ژمارەیەكی زۆر لەو تووشبووانە توانیان بەسەر ڤایرۆسەكەدا سەر بكەون، ئەمەش وایكرد بەرگریی لەشیان بەهێز بێت و بتوانێت لە دژی ڤایرۆسه‌كە بەرگریی بكەن بەوەی كە جارێكی دیكە تووش نەبنەوە”.
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شەهید تاهیر عەلی والی به‌گ له‌باره‌ى تۆماركردنى حاڵه‌تى نوێى تووشبوون به كۆرۆنا ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد: “لەگەڵ ئەوەی ئێستا ترسێك هەیە لە بڵاوبوونەوەی جۆرە نوێیەكەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە وڵاتانی ئەوروپا، بەڵام خۆشبەختانە تا ئێستا هیچ حاڵەتێكی ئەو جۆرە نوێیەی ڤایرۆسە لە وڵاتانی دەوروبەرمان تۆمارنەكراوە، بۆیە زۆر گرنگە هاووڵاتییان لەو خۆپارێزییەی كە پێشتر گرتوویانەبەر بەردەوام بن، بەتایبەت لە شوێنە داخراوەكاندا ماسك ببه‌ستن”.
به‌پێى ئاماره‌كانى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستيى حكومه‌تى هه‌رێم، دوێنێ له پارێزگاى سلێمانى 26 حاڵه‌تى نوێى تووشبوون به ڤایرۆسى كۆرۆنا تۆماركراون، هیچ حاڵه‌تێكى مردن تۆمار نه‌كراوه و پێنج تووشبوو چاكبوونه‌ته‌وه و ڤایرۆسه‌كه‌یان تێپه‌ڕاندووه.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
17كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئه‌یلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
14كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
14كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
14كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
14كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









