نوێترین زانیاری لەسەر چوونی شاندی سیاسی هەرێم بۆ بەغدا

لۆگۆى حكومهتى عێراق و حكومهتى ههرێم | فۆتۆ: SNN
SNN-عەلی حەمە سەعید
هەرچەندە وابڕیار بوو لە دوای گەڕانەوەی شاندی باڵای حكومەتی هەرێم لەبەغداوە بۆ هەرێم شاندێكی سیاسی باڵا سەردانی بەغدا بكەن بۆ پاڵپشتی شاندەكەی هەرێم و ئەنجامدانی گفتوگۆی سیاسی لەگەڵ لایەنە سیاسییەكانی عێراق، بەڵام تا ئێستا لەوبارەیەوە ئاگادارنەکراونەتەوە.
عەدنان عوسمان، وتەبێژی بزوتنەوەی گۆڕان و ئەندامی خانەی راپەڕاندن لەو بزوتنەوەیە بە SNNی ڕاگەیاند: تا ئێستا هیچ وادەیەك بۆ ڕۆشتنی شاندی باڵای سیاسی هەرێم بۆ بەغدا دیارینەكراوە، ئێمەش لە بزوتنەوەی گۆڕان لەلایەن هیچ حزب و كەسێكەوە ئاگادار نەكراوینەتەوە بۆ بەشداریكردنمان لە ئەگەری وەها سەردانێك بۆ بەغدا.
ئاماژەی بەوەشكرد، هەركات داوامان لێكرا كە بەشداری شاندی سیاسی هەرێم بكەین بۆ سەردانمان بۆ بەغدا ئەو كات ئێمەش بڕیاری خۆمان دەدەین، بۆیە ئێستا هیچ شتێك نییە بەناوی سەردانی شاندی سیاسی هەرێم بۆ بەغدا.
وتەكانی وتەبێژی بزوتنەوەی گۆڕان لە كاتێكدایە كە بەر لە چەند ڕۆژێك لەهەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك ئەوەی بڵاوكردەوە كە لە كۆبوونەوەی سێ قۆڵی جەخت لەوە كرایەوە كە شاندێكی سیاسی باڵا شانبەشانی شاندەكەی حكومەت بنێردرێتەوە بەغدا، بەڵام هەمان شاندی جاران (كەماندوبوونیان جێی تەقدیرە) نێردرایەوە بەغدا بەبێ شاندە سیاسیەكە.
ئەوەشی وتووە: پێم وایە تازە پێویست بە چوونی شاندی سیاسی ناكات، نیەتەكان ڕوون نیە.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









