لەبارەی دۆسیەی زەوییە کشتوکاڵییەکان لایەنەکانی کەرکوک لەگەڵ لیژنەیەکی پەرلەمانی عێراق لەکۆبوونەوەدان

وێنەی کۆبوونەوەکە
SNN- سیروان حه‌سه‌ن
شاندێكى په‌رله‌مانى عێراق به مه‌به‌ستى لێكۆڵینه‌وه له كێشه و گرفته‌كانى نێوان جوتیارانى كورد و عه‌ره‌ب گه‌یشتنه كه‌ركوك و حاڵى حازر له كۆبوونه‌وه‌دان بڕیاره دواتر به شێوه‌ى مه‌یدانى سه‌ردانى په‌ڵكانه و سه‌ڕگه‌ران بكه‌ن.
شانده‌كه‌ى په‌رله‌مانى عێراق كه ژماره‌یان 12 كه‌سه له باره‌گاى فه‌رماندەیی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كانى كه‌ركوك له‌گه‌ڵ لایه‌نى ئه‌منى له كۆبوونه‌وه‌دان، پارێزگاری كه‌ركوكیش به‌شدارى كۆبوونه‌وه‌كه‌ى كردووه و بڕیاره دواتر له‌گه‌ڵ بەڕێوه‌به‌رى كشتوكاڵ و ره‌گه‌زنامه و نوێنه‌رى نه‌ته‌وه‌كانیش كۆببنه‌وه.
محه‌مه‌د عه‌لى به‌رپرسى شانده‌كه‌ى په‌رله‌مانى عێراق له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى رایگه‌یاند؛ سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ له نزیكه‌وه بینینى كێشه و گرفته‌كانى په‌ڵكانه و سه‌رگه‌ڕان و ناوچه‌كانى دیكه‌یه و دواى كۆبوونه‌وه‌كه لەگه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان سه‌ردانى ناوچه‌كان ده‌كەن له په‌ڵكانه و سه‌رگه‌ڕان و داقوق و دوزخورماتوو.
وتیشى: “له كۆتایى سه‌ردانه‌كه‌یاندا راپۆرتى خۆیان ئاراسته‌ى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانى عێراق ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن كێشه و گرفته‌كانى ئه‌و جوتیارانه چاره‌سه‌ر بكه‌ن”.
سه‌عد حه‌ربى فه‌رمانده‌ى ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كانى كه‌ركوك رایگه‌یاند؛ راسته له سنووره‌كه كێشه و گرفت هه‌یه و مێژوویه‌كى دورودرێژى هه‌یه و ده‌گەڕێته‌وه پێش ساڵانى حه‌فتاكان، به‌ڵام ئه‌وه‌ى جێگاى دڵخۆشییه تاوه‌كو ئێستا كێشه‌كان گه‌وره نه‌بوون و خوێنی تێدا بڕژێت.
وتیشى: “وه‌كو هێزه ئه‌منییه‌كان هه‌میشه له هه‌وڵى چاره‌سه‌رى كێشهكاندان و هاوكارى ته‌واوى لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى بگه‌نه چاره‌سه‌رى گونجاو بۆ جوتیارانى ئه‌و سنوورانه”.
شانده‌كه پێنج ئه‌ندامى كوردى تێدایه و لەگه‌ڵ چه‌ند ئه‌ندام په‌رله‌مانێكى عه‌ره‌ب و توركمان و سه‌ردانه‌كه‌یان له‌سه‌ر راسپارده‌ى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق بووه و ئامانجى سه‌ردانه‌كه كۆكردنه‌وه‌ى به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌و ناوچانه كه ئایا عه‌ره‌بە هاورده‌كان هیچ مافێكیان هه‌یه به‌سه‌ر ئه‌و زه‌وییانه‌وه كه ئێستا ده‌یانه‌وێت بگه‌ڕێنه‌وه په‌ڵكانه و سه‌رگه‌ڕان؟.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
ترەمپ هۆشداری دەداتە ئێران: کوژرانی یەک سەربازی ئەمریکی کۆتایی بە ئاگربەست دەهێنێت
50 خولهك لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
23كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ترەمپ هۆشداری دەداتە ئێران: کوژرانی یەک سەربازی ئەمریکی کۆتایی بە ئاگربەست دەهێنێت
50 خولهك لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









