“پشکی هەرێم لە بودجەی عێراق کێشەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم چارەسەر دەکات”

مووچە
SNN-عەلی حەمە سەعید
جێگری سەرۆكی لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی كوردستان ئاماژە بەوە دەكات دەبێت حكومەتی هەرێم بە جدی بیر لەوە بكاتەوە كە لەگەڵ حكومەتی عێراق ڕیكبكەوێت چونكە ئەو پشكەی لە بودجەی گشتی عێراق دیاریكراوە وەك بەشی كورد بڕێكی باشە.
عەباس فەتاح، جێگری سەرۆكی لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی كوردستان بە SNNی ڕاگەیاند: ئەو شاندەی نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێمیان كرد و سەردانی بەغدایان كرد و دواتر هاتنە پەرلەمانی كوردستانیش هەموو ڕوونكردنەوەیەكی پێویستیان بە پەرلەمانتاران داوە لەبارەی ئەنجامدانی گفتوگۆكانی نێوان هەولێر و بەغدا، بۆیە ئەمە كارێكی باش بوو بۆ ئەوەی پەرلەمانتارانیش بەرچاویان ڕوون بێت لەم بابەتەدا.
ئاماژەی بەوەشكرد، كاری گرنگ و سەرەكی ئێستای حكومەتی هەرێم بریتییە لە گەیشتن بە ڕێككەوتن لەگەڵ بەغدا بەتایبەت ئەو ڕێژەیەی كە وەك پشكی كورد لە پرۆژەیاسای بودجەی گشتی عێراق دیاریكراوە كە %12.67 ە وهەوڵی جدی بدرێت بۆ ئەوەی لە پەرلەمان تێپەڕێندرێت، چونكە بەمە حكومەتی هەرێم دەتوانێت گرفتی دابەشكردنی مووچەی فەرمانی چارەسەر بكات.
جێگری سەرۆكی لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی كوردستان ئەوەشی خستەڕوو، حكومەتی هەرێم زۆر بژاردەی دیكەی لەبەردەستدایە كە دەتوانێت چاكسازی ڕاستەقینەیان تیادا بكات و داهاتەكانی زیاد بكات بەتایبەت چاكسازیكردن لە مەلەفی نەوت، گێرانەوەی سەرجەم داهاتی خاڵە سنورییەكان بۆ خەزێنەی حكومەت و پێداچوونەوە بە گرێبەستە نەوتییەكان، چونكە ناكرێت هەموو جارێك حكومەتی هەرێم چاكسازیكردن بە تەنیا لە كەمكردنەوەی مووچەی فەرمانبەراندا کۆ بكاتەوە.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
10كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









