شەپۆلی سێیەمی کۆرۆنا مەترسیدار نییە و لە کوردستانیش ڤایرۆسەکە گۆڕانگاری بەسەردا هاتووە

د. رەوەند عەبدولڕەحمان
SNN- محەمەد مستەفا
پزیشکێکی پسپۆڕی سنگ و دڵ و بۆرییەکانی خوێن ئاماژە بۆ ئەوە دەکات “ئەو جۆرە نوێیەی ڤایرۆسی کۆرۆنا کە لە بەشێک لە وڵاتانی ئەوروپا بڵاوبووەتەوە شەپۆلی سێیەمە و بەراورد بە شەپۆلی دووەم مەترسیدار نییە و لەکاتی هاتنی شەپۆلی دووەمیشدا لە کوردستان ڤایرۆسەکە گۆڕانکاری بەسەردا هاتبوو” .
دکتۆر ڕەوەند عەبدولڕەحمان پزیشکی پسپۆڕی سنگ و دڵ و بۆرییەکانی خوێن بە SNN ی ڕاگەیاند “ئەو جۆرە ڤایرۆسەی کە لە وڵاتانی ئەوروپا بڵاوبووەتەوە و بە ڤایرۆسی نوێی کۆرۆنا ناسراوە شەپۆلی سێیەمە مەترسیدار نییە وەک شەپۆلی دووەم کە بەداخەوە ژمارەیەکی زۆر هاووڵاتی لە هەرێمی کوردستان کردە قوربانی” .
وتیشی: “هەرچەندە لە ئێستادا تووشبوون و مردن بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بە ڕێژەیەکی زۆر کەمی کردووە، بەڵام نابێت هاووڵاتیان واز لە ڕێکارەکانی خۆپارێزی بهێنن پێویستە خۆیان بپارێزن لە شوێنی قەرەباڵغ و ماسک بەکاربهێنن، چونکە دەبێت چاوەڕێی هاتنی شەپۆلی سێیەمی کۆرۆنا بین .”
ئەو پزیشکە باسی لەوەشکرد “بە گوێرەی ئەزموونی ڕۆژانەی لە کاتی چارەسەرکردنی تووشبووانی کۆرۆنا لە چەند مانگی ڕابردوو لە کاتی هاتنی شەپۆلی دووەمدا بۆی دەرکەوتووە کە ڤایرۆسەکە گۆڕانکاری بەسەردا هاتووە، چونکە زۆر جار لە ماڵێکدا دوو تووشبووی هاوتەمەنی یەکتری هەبوون، بەڵام شێواز و نیشانەکانی تووشبووانیان لێک جیاواز بووە، ئەمەش واتا ڤایرۆسەکە لە کوردستانیش گۆڕانکاری بەسەردا هاتووە” .
دکتۆر ڕەوەند ڕاشیگەیاند “ئەوەی لەسەر هاووڵاتی پێویستە بریتییە لەوەی کە بە هیچ شێوەیەک لە کۆرۆنا نەترسن و بۆ ڕێگری لە تووشبوون بە ڤایرۆسەکە هیچ دەرمانێک بەکارنەهێنن و خۆیان لە سەرما بپارێزن و خواردنی تەندروست بخۆن و گرنگی بە خواردنی میوە بدەن” .
دکتۆر ڕەوەند عەبدولڕەحمان روونیشیکردەوە “گەر هاووڵاتییەک تووشی کۆرۆنا بوو، ئەوا پێویست ناکات پەنا بەرێتە بەر بەکارهێنانی دەرمانە سترۆیدەکان و پلازما، چونکە ئەم دوو ڕێکارە زیانەکانی زۆر تر دەبێت لە سودەکانی و دەبێت سود لە ئەو میوانە وەربگرێت کە بەرگری جەستە بەهێز دەکات بە تایبەت پڕتەقاڵ” .
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
22كاتژمێر لهمهوپێششاندێکی هەرێم لە بەغدایە و لەگەڵ فال ساری کۆدەبێتەوە
تشرینی یهكهم 24, 2026كەشناسی: ئاسمان پەڵەهەور دەبێت و پلەكانی گەرما جێگیردەبن
تشرینی یهكهم 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
15 خولهك لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
15 خولهك لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









