حکومەتی هەرێم لە ساڵی 2020دا حەوت مووچەی دابەشنەکردووە

مووچە
SNNـ بڕیار محەمەد
حکومەتی هەرێمی کوردستا مووچەی حەوت مانگی ساڵی 2020ی فەرمانبەران قەرزارە و تاوەکو ئێستاش حکومەتی هەرێمی کوردستان هیچ روونکردنەوەیەکی لەو بارەیەوە نەداوە.
کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەساڵی 2020دا تەنها یەک مووچەی بەبێ پاشەکەوت و لێبڕین دابەشکردووە ئەویش لە مانگی یەکی ساڵی 2020دابووە دواتر لە مانگی دوو مووچەی بە لێبرینی لەسەدا ٪21 دابەشکردووە لە مانگی سێش بەهەمان شێوەی مانگی دوو و بە لێبرنی لە %21دابەشکردووە.
هەروەها لە مانگەکانی چوار و پێنچ و شەش و حەوت و هەشتدا حکومەتی هەرێم هیچ مووچەیەکی دابەشنەکردووە و دواتر لە مانگی نۆدا بە لێبڕنی لە٪18 مووچەی فەرمانبەرانی دابەشکردوە و پاشانیش لەمانگی 10 دیسان بە لێبرنی لە٪21مووچەی فەرمانبەرانی دابەشکردووە، بەمەش حکومەتی هەرێمی کوردستان لەساڵی 2020دا حەوت مووچەی فەرمانبەرانی نەداوە لە یەکساڵدا تەنها پێنج مووچەی داوە.
بەپێی ئەو پارەیەبێت کە مانگانە حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ هەر مانگێک پێویستی بە 850 ملیار دینارە بۆ مووچەی فەرمانبەرەکانی کەواتە حکومەتی هەرێمی کوردستان بەتەنها لە ساڵی 2020دا 5 تریلیۆن و 950 ملیار دینار مووچەی مووچەخۆران قەرزارە.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
16كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
17كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
19كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
16كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
17كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









