
نهخۆشخانهیى (شههید تاهیر عهلى والى بهگ) له سلێمانى تایبهت به كۆرۆنا | فۆتۆ: ههوراز ئهحمهد / SNN
SNN-عەلی حەمەسەعید
بە رەزامەندی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستیی سلێمانی و بە ئاگاداری ئیدارەی سنوورەكە، تاكە نەخۆشخانەی تایبەت بە چارەسەری تووشبووانی كۆرۆنا لە سنووری قەزای شارەزوور و ناحییەی وارماوه داخرا، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەكەش دهڵێت: “لهدواى پشووهكانى سهرى ساڵ نهخۆشخانهكه تایبهتدهكرێتهوه به خزمهتگوزارییه تهندروستییه گشتییهكان”.
ئاگرین عومەر، بەڕێوەبەری مەڵبەندی تەندروستیی (شەهید دكتۆر چیا) لە ناحییەی وارماوهى سەربە قەزای شارەزوور بە SNNی راگەیاند: “لە سەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی كۆرۆناوە مەڵبەندەكەمان وەك تاكە نەخۆشخانەی تایبەت بە چارەسەری تووشبووانی كۆرۆنا لە سنووری قەزای شارەزوور و ناحییەی وارما دەستبەكاربووین ئەوەش بە رەزامەندی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستیی سلێمانی، لەوماوەیەشدا توانیمان پێشوازی لە پێنج هەزار و 200 تووشبووی كۆرۆنا بكەین”.
وتیشى: “خۆشبەختانە بەهۆی نەمانی تووشبوون بە كۆرۆنا لە سنوورەكەماندا بە رەزامەندی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستیی سلێمانی و بە ئاگاداری ئیدارەی سنوورەكە لە ئەمڕۆوە بڕیاماندا بە داخستنی ئەو تاكە نەخۆشخانەیەی كە تایبەتبوو بە چارەسەری تووشبووانی كۆرۆنا، لەدوای پشووی سەری ساڵیشەوە دەوامی ئاسایی پزیشكان و كارمەندانى تەندروستی لەو مەڵبەندە تەندروستییە دەستپێدەكاتەوە”.
بەڕێوەبەری مەڵبەندی تەندروستیی شەهید دكتۆر چیا ئەوەشی خستەڕوو: “لەماوەی كردنەوەی نەخۆشخانەكەماندا بەشی زۆری پزیشكان و كارمەندانی تەندروستی ناو نەخۆشخانەكە تووشی كۆرۆنا بوون، هاوكات یەك كارگوزاریشمان بەهۆی ڤایرۆسهكهوه گیانی لەدەستدا، لەگەڵ ئەوەشدا هەر لەوماوەیەدا توانیمان حەوت هەزار و 470 پشكنینی كۆرۆنا ئەنجامبدەین”.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
13كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
15كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
13كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









