سەدان کۆڵبەری کورد بە تەقەی هێزەکانی ئێران و تورکیا بوونەتە قوربانی

SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەندامێكی رێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو تایبەت بە پرسی كۆڵبەران و زیندانیانی سیاسی لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان لە SNNەوە وردەكاری ئاماری ساڵی 2020ی قوربانیانی كۆڵبەری لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان ئاشكرا دەكات و بە گوێرەی ئامارەكە لە ساڵی ڕابردوو 240 كۆڵبەر بە تەقەی هێزەكانی پاسداران و جەندرمەی توركی كوژراون و بریندار بوون.
ئەرسەلان یارئەحمەدی، ئەندامی ڕێكخراوی هەنگاو تایبەت بەرپرسی كۆڵبەر و زیندانیانی سیاسی لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان بە SNNی ڕاگەیاند: لە ساڵی 2020 بە كۆی گشتی 240 كۆڵبەر بوونەتە قوربانی دەستدرێژی گوللەی هێزەكانی پاسەوانی سنوری ئێران و توركیا، بەجۆرێك 59 كۆڵبەر و كاسبكاری كورد بە تەقەی ڕاستەوخۆی ئەو هێزانە كوژراون و 181 كەسی دیكە برینداربوون.
ئاماژەی بەوەشكرد: لەمساڵدا هەرچەندە بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە هاتوچۆی كۆڵبەری زۆر توندوتۆڵ كرابوویەوە و بە ئەستەم كاری كۆڵبەری ئەنجام دەدرا، بەڵام بە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو لەلایەن ڕێژەی كاری كۆڵبەری زیادیكردووە لە لایەكی دیكەشەوە ژمارەی قوربانییەكان زیاتر بووە بە جۆرێك لە ساڵی ڕابردوودا 135 كەس بوونەتە قوربانی كاری كۆڵبەری.
ئەو ئەندامەی ڕێكخراوی هەنگاو ئەوەشی خستەڕوو: جیاواز لە ساڵانی ڕابردووتر لە ساڵی 2020 ژمارەی ئەو كەسانەی كە بە تەقەی جەندرمەی توركی گیانیان لەدەستداوە زۆر زیادیكردووە بە جۆرێك 18 كۆڵبەر بە تەقەی هێزەكانی توركیا كوژراون زۆرترین رێژەی قوربانی لە پارێزگای ئورومییە بووە كە 114 قوربانی بوون، هاوكات بەهۆی نەبوونی هەلیكار و زۆری ڕێژەی بێكاری لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان پێشبینی دەكەین لە ساڵی 2021 ڕێژەی كاری كۆڵبەری و قوربانییەكانیش ڕوو لە زیادبوون بكات.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









