کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان: هیچ نوێکردنەوەیەک بۆ فۆڕمی دەنگدانی سنووری ماددەی 140 لە ئارادا نییە

SNN- بریار محەمەد
بەڕێوەبەری ئوفیسی هەولێری كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق رایدەگەیەنێت “ئامادەكارییەكانیان بۆ ئەنجامدانی پرۆسەی هەڵبژاردن دەستپێكردووە و لە یەكەم هەنگاویش لەمڕۆوە 53 بنكەی تازەكردنەوە و تۆماری دەنگدەرانیان لە سنووری پارێزگای هەولێر كردووەتەوە”.
عەبدولڕەزاق مشیر گۆران بەڕێوەبەری ئۆفیسی هەولێری كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەنووسیدا رایگەیاند “وەكو ئامادەكاری بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە لە عێراق لەمڕۆوە وە 53 بنكەی تازەكردنەوە و تۆماری دەنگدەرانمان لە سنووری پارێزگای هەولێر كردووەتەوە و بەپێێ كاتی دەوام لە كاتژمێر هەشت تا 3ی دوای نیوەڕۆ دەوام دەكەن، پرۆسەكەش بۆ ماوی یەك مانگ بەردەوامیی دەبێت، هەروەها بەمەبەستی هاوكاری لە تۆمار و تازەكردنەوەی دەنگدەران 37 تیمی گەڕۆك بۆ ئاوارەكان لە كەمپەكان و ناوشارەكان دیاریكراوە و 45 تیمی دیكەش كە ئەوانیش گەڕۆكن بۆ هاووڵاتیانی پارێزگای هەولێر دیاریكراون”.
لەبارەی بنكەی تایبەت بە ئاوارەكانیش وتی: “لە تەواوی سنووری پارێزگای هەولێر 13 بنكەمان بۆ ئاوارەكان كرووەتەوە بەمەبەستی تازەكردنەوەی تۆماری دەنگدان، بۆیە دەبێ هەموو دەنگدەران كارتی دەنگدانیان هەبێت، چونكە بەبێ ئەو كارتە دەنگ نادرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد بەپێێ دوایین داتا و ئامارەكانی ساڵی 2018 لە سنووری پارێزگای هەولێر ٪52ی دەنگدەران تۆماركراون و بۆ ئەم دەنگدانەش لەدایكبووانی 2002 – 2003ش دەتوانن دەنگ بدەن و خۆیان تۆمار بكەن، بۆیە رەنگە ئەو رێژەیەی باسم كرد گۆڕانكاری بەسەردابێت.
لەبارەی ئەو هاووڵاتییانەی فۆرمی خۆركیان سنووری ماددەی 140ە رایگەیاند: لە راستیدا هیچ فەرمانێکمان بۆ نەهاتووە بۆ تازەكردنەوەی تۆماری دەنگدان بۆ ئەو هاووڵاتییانەی فۆرمی خۆراكیان هەولێر نییە، بۆیە ئەوەش لەكاتی بەڕێوەچوونی پرۆسەی هەڵبژاردنەكان كێشەمان بۆ دروستدەكات، بەڵام بە دڵنیاییەوە رەنگە كۆمسیۆن پلان و بەرنامەی تایبەتی خۆی هەبێت .
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
23كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









