
SNN-عەلی حەمە سەعید
دوای ئەوەی ئەمڕۆ لە گوندێكی سەر بەقەزای سەیدسادق بەهۆی هەڵكردنی ئاڵایەكی چەكدارانی داعش و لەكاتی لابردنی ئاڵاكەدا دوو كارمەندی هێزەكانی ئاسایش بریندار بوون، لە هەمان شوێن هێزەكانی ئاسایش بۆمبێكی دیكەیان پوچەڵكردەوە، قایمقامی قەزای پێنجوێنیش دەڵێت: ئەوەی ڕوویدا كارێكی ترسنۆكانە بوو.
بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی كە دەست SNN كەوتوون، دوابەدوای ڕووداوی تەقینەوەی بۆمبێكی چێندراو لە ژێر ئاڵایەكی تیرۆریستانی داعش لە نزیك گوندی بەردەڕەشەی سەر بەقەزای سەیدسادق، هێزەكانی ئاسایش دەستیان بە لێكۆڵینەوە كردووە، هەر لەكاتی لێكۆڵینەوەكاندا هێزەكانی ئاسایش توانیویانە بۆمبێكی دیكە كە لەهەمان شوێن چێندرابوو پوچەڵ بكەنەوە.
دیاری ڕەفیق، قایمقامی قەزای سەیدسادق بە SNNی ڕاگەیاند: بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێكی چێندراو لە ژێر ئاڵایەكی داعش دوو كارمەندی هێزەكانی ئاسایش بریندار بوون ئەوەش لەكاتی لابردنی ئاڵاكەدا بووە و باری تەندروستی هەردوو كارمەندەكەش جێگیرە، بۆیە دڵنیایی دەدەینە هاووڵاتیانی سنورەكە ئەوەی ڕوویدا كارێكی ترسنۆكانەیە و مەبەست لێی دروستكردنی دڵەڕاوكێو ترسە لای هاووڵاتیان چونكە لەوە دڵنیاین كە هیچ شانەكی نوستووی داعش لەناوچەکە بوونی نییە.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو شوێنەی ئاڵای داعشی تیادا هەڵكراوە شوێنێكی چۆڵەوانییە و هیچ بازگەیەكی هێزە ئەمنییەكانی تیادا نییە، بۆیە گومان دەكەین كەسانی تێكدەر بەم كارە هەستابن، بۆیە لە ئێستادا ڕەوشی ئەمنی ناوچە ئارامە و هیچ مەترسیەك لە ئارادا نییە.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









