
پڕكردنهوهى بهنزین له وێستگهیهكى سووتهمهنى | فۆتۆ: Alexandra Koehn
SNN – عەلی حەمەسەعید
بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی سلێمانی رایدهگهیهنێت: لەدوای كۆتاییهاتنی ئەو گرێبەستەی كە بۆ هاوردەكردنی سووتەمەنی واژووكرابوو، لە ئێستادا بە نرخی نوێی دۆلار سووتەمەنی لە جۆری بەنزین هاوردە دەكرێت، دهشڵێت: “هاوشێوەی نرخی غازی ماڵان نرخی بەنزینیش بۆ هەرسێ جۆرەكەی 25 دینار بۆ ههر لیترێك زیادبووه”.
سۆران عەبدولغەفور، بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی سلێمانی بە SNNی راگەیاند: “دوای ئەوەی ئەو گرێبەستەی كە بۆ هاوردەكردنی سووتەمەنی لەنێوان كۆمپانیاكانی هاوردەكردنى سووتەمەنی كرابوو كۆتاییهات، لە ئێستادا بە نرخی نوێی دۆلار سووتەمەنی هاوردەى هەرێم دەكرێت، بەوهۆیهشەوە بۆ هەر لیترێك بەنزین لە جۆرەكانی: نۆرماڵ موحەسەن و سۆپەر، بڕی 25 دینار زیادیكردووە”.
وتیشى: “لە ئێستادا یەك لیتر بەنزینی نۆرماڵ بە 475 دینار و بەنزینی جۆری موحەسەن بە 525 دینار، هەروەها بەنزینی جۆری سوپەریش بە 625 دینار دەفرۆشرێت، بەرزكردنەوەی نرخەكان پەیوەندی بە ئێمەوە نییە و لە دەسەڵاتی ئێمەدا نییە، بەڵكو ئەمە پەیوەندی بە بۆرسەی جیهانی و هەروەها بەرزبوونەوەی نرخی دۆلارەوە هەیە”.
بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی سلێمانی ئەوەشی خستەروو: “ئێمە نازانین لە رۆژانی داهاتوودا نرخی دۆلار و دینار لە چ نرخێكدا جێگیر دەبن، بەڵام لە هەر حاڵەتێكی بەرزبوونەوەی زیاتری نرخی دۆلار و هەروەها بەرزبوونەوەی زیاتری نرخی نەوت لە بازاڕی جیهاندا بێگومان نرخی بەنزینیش زیاتر گران دەبێت”.
بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین لەكاتێكدایە كە هەر بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار، ویڕای ئەوەی نرخی زۆربەی شمەك و كاڵاكان بەرزبوونەوەیان بەخۆیانەوە بینیوە لەهەمان كاتیشدا نرخی بتڵێك غاز لە حەوت هەزار و 500 دینارەوە بۆ هەشت هەزار و 500 دینار بەرز كرایەوە ههفتهى رابردوو.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








