دەستەی گەشتوگوزار: بڕیارێکی حکومەت زیانی زۆری بە کەرتی گەشتیاری گەیاند

شەوی سەریساڵی هەولێر، وێنە: بڕیار محەمەد
SNN- بڕیار محەمەد
وتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی كوردستان رەخنە لە حکومەت دەگرێت کە شوێنە گەشتیاریەکانی بەبۆنەی سەریساڵەوە قەدەغەکرد، دەشڵێت: “ئەوەی بەراستی مەترسی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنای دروستکرد ئاهەنگ و قەرەباڵغی سەر شەقامەکان بوو”.
نادر رۆستی، وتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی كوردستان بە SNNی راگەیاند: بەداخەوە لە كۆتاییەكانی ساڵ حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاریدا كە هیچ ئاهەنگێک بەبۆنەی سەری ساڵ لە چێشتخانە و میوانخانە و هۆڵ و هوتێلەكان بەرێوە نەچێت ئەمەش زیانێکی یەكجار زۆری بە كەرتی گەشتیاری و خاوەن هوتێل و هۆڵەكان گەیاند، لەگەڵ ئەوەش بەشێكی هەرەزۆری هوڵ و هوتێلەكان پابەندی بڕیارەكەی حكومەت بوون.
وتیشی: ئێمە رێگریمان لە ئەنجامدانی ئاهەنگ كرد لە شوێنە داخراوەكان كەچی بە هەزاران کەس لە نێو شەقام و بازار و پاركدا بەبێ رەچاوكردنی رێنمایەكانی تەندروستی ئاهەنگیان دەگێرا، بۆیە من پێم وایە ئەگەر تەنها رێگا بدرایە ئاهەنگەكان لە هوڵ و هوتێلەكان بوایە ئەوا مەترسی بڵاو بوونەوەی كۆرۆنا كەمتر دەبوو .
ئاماژەی بەوەشكرد: ئەو ئامانجەی تیمەكانی تەندروستی هەیانبوو بۆ تێكەڵاونەبوونی هاووڵاتیان لەو شوێنانەی كە دەبنە هۆی قەرەباڵغی سەركەوتوو نەبوو لە تەواوی شوێنە گشتیەكان ئاهەنگی بە كۆمەڵ بەرێوەچوو، خۆزگە ئێمەش هاوشێوەی وڵاتی دونیا ئاهەنگ و خۆشیەكانی سەری ساڵمان تەنها لە هۆڵ و هوتێل و میوانخانەكان ئەنجامبدابا بۆئەوەی رێنمایەكانی تەندروستی جێبەجێی بكرابان.
لای خۆشیەوە نەبەز عەبدلحەمید، قایمقامی قەزای ناوەندی هەولێر بە snnی راگەیاند: ئاماری وردمان لەبەردەستدانیە كەبەهۆی پابەند نەبوونی خاوەن هوتێل میوانخانە و هۆڵەكان چەند شوێن داخراون، بەڵام بە دڵنیایەوە حاڵەتی سەرپێچی هەبوو خەڵكیش سزادراون و چەندین شوێنیش داخراون.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
13كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
13كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
15كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
13كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
13كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









