یەکەم نەخۆشخانەی کۆرۆنا لە سلێمانی دەبێتەوە نەخۆشخانەیەکی ئاسایی

SNN-عەلی حەمە سەعید
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شەهید تاهیر عەلی والی لە شاری سلێمانی ئاشكرایكرد كە بەهۆی ئەوەی هیچ توشبوویەکی كۆرۆنا لە نەخۆشخانەكەماندا نەماوە بڕیارماندا بە داخستنی نەخۆشخانە و گێرانەوەی دەوام بۆ باری ئاسایی خۆی، هاوكات لە ئێستاشدا تەنها دوو نەخۆشخانە و 25 نەخۆشی كۆرۆنا لە شاری سلێمانی ماون.
ئازاد هەورامی، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شەهید تاهیر علی والی بەگ بە SNNی ڕاگەیاند: دوای ئەوەی ڕۆژانە هیچ توشبوویەكی دیكەی كۆرۆنامان بۆ نەدەهات و هەروەها ڕۆژانەش حاڵەتەكانی توشبوون بە كۆرۆنا ڕوو لەكەمبوونەوە دەكات، بۆیە بەباشمانزانی كە نەخۆشخانەكەمان كە لەسەرەتای بڵاو بوونەوەی كۆرۆنا وەك یەكەم نەخۆشخانەی تایبەت بە كۆرۆنا دەستنیشانكرا لە سلێمانی دابخەین.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئێمە تەنها چوار نەخۆش لە نەخۆشخانەكەماندا مابوون كە باری تەندروتیان جێگر بوو، بۆیە بڕیارماندا ئەو نەخۆشە بگوازینەوە بۆ نەخۆشخانەی شەهید ئاسۆ،دوای پاككردنەوەی نەخۆشخانەكەش بە ڕشتنی دژە میكرۆب و ڤایرۆس، جارێكی دیكە دەوامی ئاسایی لە نەخۆشخانەكەمان دەستپێدەكەینەوە، هاوكات لە هەر حاڵەتێكی دیكەی نەخوازراودا ئێمە ئامادەی هەموو خزمەتێكین بە هاووڵاتیان، بەڵام داوا لە هاووڵاتیان دەكەین كە بەردەوامبن لە خۆپارێزییەكەیان چونكە ڕاستە ڤایرۆسی كۆرۆنا بەرەو كەمبوونەوە ڕۆشتووە بەڵام هێشتا لەناوماندا ماوە.
لای خۆیەوە هێرش سەید سەلیم، جێگری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی بۆ SNNئەوەی خستەڕوو، لە ئێستادا لەناو سەنتەری شاری سلێمانی تەنها دوو نەخۆشخانە توشبووانی كۆرۆنایان تێدایە، كە ئەوانیش نەخۆشخانەی ئاسا و نەخۆشخانەی شەهید ئاسۆیە كە بە هەردوكیانەوە 25 نەخۆشیان تیادا ماوەتەوە، ئەگەریش ئەم دۆخە هەروا بەردەوام بێت ئەوا تەنها نەخۆشخانەكانی شەهید هێمن (جموریەكە) و نەخۆشخانەی فریاكەوتنی هەناوی كۆن تایبەت دەكەین بە توشبووانی كۆرۆنا.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
11كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









