كەشناسی سلێمانی: هیچ ئەگەرێك نییە ئەمساڵ وشكەساڵی رووبدات

SNN-عەلی حەمە سەعید
بەڕێوەبەری كەشناسی و بومەلەرزەزانی سلیمانی ئاماژە بەوەدەكات لەمساڵدا بڕی 226.4 ملم باران باریوە لە كاتێكدا ساڵی ڕابردوو لەم كاتەدا 233 ملم باران باریوە، ئەمەش ڕێژەیەكی كەم نییە و هێشتا سەرەتای وەرزی زستانە و وەرزی بەهاریشمان لەبەردەمدا ماوە لەكاتێكدا ساڵانە تەنها لە %15 بڕی باران لە وەرزی پایزدا دەبێت لە %85 باران بارینش لەو دوو وەرزەدا دەبێت، بۆیە هیچ ئەگەرێك نییە لە ئێستاوە بڵێین ئەمساڵ وشكەساڵی دەبێت.
ئاسۆ كەمال، بەرێوەبەری كەشناسی و بومەلەرزەزانی سلێمانی SNNی ڕاگەیاند: ساڵانە بڕی باران بارین بەسەر سێ وەرزی ساڵ دابەش دەبێت، بە جۆرێك لە وەرزی پایز نزیكەی لە %15 باران بارین و لە وەرزی زستان لە %50 و هەروەها لە وەرزی بەهاریش لە %35 بڕی باران دەبارێت، بۆیە لە ئێستادا كە لە سەرەتای وەرزی زستانداین و هەروەها بڕێكی باشیش باران لە وەرزی پایز باریوە و وەرزی بەهاریشمان لەبەردەمدا ماوە بۆیە هێشتا زۆر زووە لە ئێستاوە بڵێین ئەمساڵ وشكەساڵی روودەدات.
ئاماژەی بەوەشكرد: ساڵی ڕابردوو لەم كاتەدا 233 ملم باران باریبوو، لەمساڵیشدا تا ئێستا بڕی 226،4 ملم باران باریوە، جیاوازییەكی زۆر كەم لە بڕی باران بارینی ئەمساڵ و ساڵی ڕابردوو هەیە، بۆیە سروشتی بارانبارین لە وەرزە جیاوازەكاندا بەجۆرێكە هەندێك جار بۆماوەی چەند ڕۆژێك بەسەریەكەوە باران نابارێت، بەڵام دواتر بۆ ماوەیەكی زۆر باران بارین بەردەوامی دەبیێت و قەرەبووی ئەو كاتانەش دەكاتەوە كە بارانی لێنەباریوە.
بەرێوەبەری كەشناسی و بومەلەرزەزانی ئەوەشی خستەڕوو، بە شێوەیەكی گشتی لە سنووری پارێزگای سلێمانی بەتایبەت لە سنوری قەزاكانی پێنجوێن و بەرزنجە و بازیان و چوارتا بڕی پێویستی باران داباریوە، بۆیە هاووڵاتیان و جوتیاران و خاوەن كێڵگە كشتوكاڵییەكان دڵنیا دەكەینەوە كە هیچ ئەگەرێك نییە بڵێین ئەمساڵ وشكەساڵی ڕوودەدات.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









