“لە پارێزگای هەڵەبجە هیچ پرۆژەیەكی خزمەتگوزاری لە بواری جێبەجێكردندا نییە”

مۆنۆمێنتى شههیدان له ههڵهبجه | فۆتۆ: SNN
SNN-عەلی حەمەسەعید
سەرۆكی شارەوانی هەڵەبجە رایدهگهیهنێت: لەساڵی 2015هوه لە سنووری شارەوانی هەڵەبجە 12 پرۆژەی خزمەتگوزاری زۆر گرنگ راگیراون لە ساڵی رابردووشدا هیچ پرۆژەیەكی خزمەتگوزاری بۆ هەڵەبجە ئەنجامنەدراوه، لە ئێستاشدا هیچ پرۆژەیەكمان نییە لە بواری جێبەجێكردندا بێت.
كوێستان ئەكرەم، سەرۆكی شارەوانی هەڵەبجە بە SNNی راگەیاند: “لە ئێستادا هیچ پرۆژەیەكی خزمەتگوزاریمان نییە كە لە بواری جێبەجێكردندا بێت، له ساڵی رابردووشدا هیچ پرۆژەیەكمان نەخستووەتە بواری جێبەجیكردنەوە، ئەمە سەرەڕای ئەوەی لە ساڵی 2015دا زیاتر لە 12 پرۆژەی خزمەتگوزاریمان كاركردن تیایاندا راگیراوە، بەهۆی خەرجەنكردنی بودجە بۆیان، بۆیە بەشێوەیەكی گشتی بەهۆی دابیننەكردنی بودجە بۆ پرۆژەكانمان نەمانتوانی وەك پێویست خزمەت بە هاووڵاتییان بكەین، هاوكات تەواونەكردنی ئەو پرۆژانەش ئاستەنگی زۆری بۆ دروستكردوین بە تایبەت پرۆژەی ئاوەڕۆی سندوقی گەڕەكی شارەوانی و قیرتاوكردنی دوو سایدی رێگای پاركی گشتی”.
وتیشى: “لە ساڵی 2020دا بە لەبەرچاوگرتنی دۆخی دارایی هاووڵاتییان و پیشەوەران و دوكاندارانی سنوورەكەمان هیچ جۆرە فشارێكمان نەكردووە بۆ ئەوەی بڕی باج و وەرگرتنی پارە كە مافی شارەوانییە زیاد بكەین، هەر بۆیە بڕی داهاتی شارەوانیمان لە ساڵی رابردوودا 132 ملیۆن و 392 هەزار دینار بووە، بەڵام خەرجی شارەوانیمان 142 ملیۆن و 65 هەزار دینار بووە، بۆیە لە ساڵی 2020 تەنیا لەسەر بودجەی خۆمان 940 مەتری چوارگۆشە كۆنكرێتمان ئەنجامداوە”.
سەرۆكی شارەوانی هەڵەبجە ئەوەشی خستەڕوو: “داوا لە حكومەت و لایەنە پەیوەندیدارەكان دەكەین لەمساڵدا ئاوڕی جددی لە پارێزگای هەڵەبجە بدەنەوە، چونكە بهشێك له پرۆژهكان بە ناتەواوكراوی بەهۆی دابیننەكردنی بودجەوە كاركردن تیایاندا وەستاوە، ئەمەش گرفتێكی زۆری بۆ هاووڵاتییان و ئێمەش دروستكردووە و تەنانەت بەهۆی ئەو پرۆژە تەواونەكراوانەوە سیمای شاریش تێكچووه”.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
13كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
10كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
10كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









