ده‌نگنه‌دانى به‌شێك له په‌رله‌مانتاره‌كانى گۆڕان به كه‌مال ئه‌تروشى پارتى نیگه‌ران كردووه

لۆگۆى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان و بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان | فۆتۆ: SNN
SNN
بڕیاره ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه په‌رله‌مانى كوردستان به مه‌به‌ستى متمانه‌دان به كاندیدى وه‌زیرى سامانه سروشتییه‌كان كۆبێته‌وه، فراكسیۆنه‌كانى: یه‌كگرتوو، كۆمه‌ڵ، نه‌وه‌ى نوێ و به‌شێك له فراكسیۆنى گۆڕان بڕیاریانداوه ده‌نگ به‌و كاندیده نه‌ده‌ن، له به‌رامبه‌ریشدا پارتى دیمو‌كراتى كوردستان نیگه‌رانه له ده‌نگنه‌دانى ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان.
ڕێبوار بابكهى، ئه‌ندامى فراكسیۆنى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له په‌رله‌مانى كوردستان له‌و باره‌یه‌وه به SNNى راگه‌یاند: “چه‌ند په‌رله‌مانتارێكى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان باسى ئه‌وه‌یان كردووه له كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆى په‌رله‌ماندا ده‌نگ به كه‌مال ئه‌تروشى، كاندیدى وه‌زیرى سامانه سروشتییه‌كان ناده‌ن، من ده‌مه‌وێت ئه‌وه بپرسم، بۆچى ده‌نگ به كاندیده‌كانى خۆیان ده‌ده‌ن بۆ پڕكردنه‌وه‌ى پۆسته وه‌زاریی و حكومییه‌كانى تر، بۆچى ده‌نگ بۆ ئه‌م كاندیده ناده‌ن، ده‌نگنه‌دانى ئێوه چ نهێنیهكى تێدایه له‌كاتێكدا كه حزبه‌كه‌تان له حكومه‌ته”.
وتیشى: “ئه‌م جۆره مامه‌ڵه كردنه ئه‌وه ده‌رده‌خات كه ره‌نگه په‌یوه‌ندییه‌كى باش له‌نێوان ته‌واوى ئه‌ندامانى فراكسیۆنه‌كه‌دا نه‌بێت، بۆیه من پێیان ده‌ڵێم: ئه‌گه‌ر ئێوه به‌شێكن له فراكسیۆنى گۆڕان پابه‌ند بن به به‌رنامه‌ى حزبهكهتانهوه، ئه‌گه‌ر نا رایبگه‌یه‌نن كه جیابوونه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى ئێمه بزانين مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ كێ ده‌كه‌ین”.
له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانیدا ئه‌و ئه‌ندامه‌ى فراكسیۆنى پارتى ره‌خنه له هه‌ڵوێستى ئه‌و په‌رله‌مانتارانه ده‌گرێت و ئه‌وه‌شده‌خاته‌ڕوو: “ئێمه ده‌نگى ته‌واوه‌تیمان بۆ متمانه‌دان به كاندیدى وه‌زیرى سامانه سروشتییه‌كان كۆكردووه‌ته‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه هه‌ڵوێستى ئه‌و په‌رله‌مانتارانه ته‌نیا ئیحراجى بۆ بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان دروستده‌كات نه‌وه‌ك پارتى دیمو‌كراتى كوردستان”.
قسه‌كانى ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ى فراكسیۆنى پارتى له‌كاتێكدایه كه دوێنێ سێشه‌ممه عه‌لى حه‌مه‌ساڵح، ئه‌ندامى فراكسیۆنى گۆڕان به SNNى راگه‌یاند: “هیچ شتێك له‌سه‌ر ده‌نگدان به كاندیدى وه‌زیرى سامانه سروشتییه‌كان ناڵێم، تاوه‌كو دانیشتنى به‌یانى كه كۆبوونه‌وه‌كه ده‌كرێت هه‌ڵوێستى خۆمان ده‌بێت”.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









