“هه‌ر په‌رله‌مانتارێكى گۆڕان ده‌نگ به كه‌مال ئه‌تروشى نه‌دات پابه‌ندى بزووتنه‌وه‌كه نییه”

گوڵستان سه‌عید، سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی كوردستان | فۆتۆ: SNN
SNN
سه‌رۆكى فراكسیۆنى گۆڕان له په‌رله‌مانى كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت: ئێمه سه‌رجه‌م په‌رله‌مانتاره‌كانمان ئاگادار كردوونه‌ته‌وه كه ده‌نگ به كاندیدى وه‌زیرى سامانه سروشتییه‌كان بده‌ن، ده‌شڵێت: “هه‌ر په‌رله‌مانتارێك ده‌نگنه‌دات پابه‌ندى بزووتنه‌وه‌كه نییه”.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه گوڵستان سه‌عید، سه‌رۆكى فراكسیۆنى گۆڕان له په‌رله‌مانى كوردستان له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: “ئێمه له‌لایه‌ن بزووتنه‌وه‌ى گۆڕانه‌وه ئاگادار كراوینه‌ته‌وه كه ده‌نگ به كه‌مال ئه‌تروشى، كاندید بۆ پۆستى وه‌زیرى سامانه سروشتییه‌كانى هه‌رێم بده‌ین، ئێمه‌ش په‌رله‌مانتاره‌كانمان ئاگادار كردووه‌ته‌وه كه ئه‌و كاره بكه‌ن، هه‌ر په‌رله‌مانتارێكیش پابه‌ندى ئه‌و بڕیاره نه‌بێت پابه‌ندى بزووتنه‌وه‌كه نییه”.
وتیشى: “گۆڕانكار له وه‌زیرى سامانه سروشتییه‌كان هه‌نگاوێكى گرنگه به بڕواى ئێمه به مه‌به‌ستى شهفافتركردنى ئه‌و كه‌رته‌ى كه ئێمه خۆمان وه‌ك گۆڕان زۆرترین قسه و باسمان له‌سه‌رى كردووه له رابردوودا، چونكه كاندیده‌كه‌ى ئێستا كه‌سێكى به ئه‌زموونه”.
له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانیدا سه‌رۆكى فراكسیۆنى گۆڕان باسى له‌وه‌شكرد: “ماوه‌یه‌كى تر كاندیدى بزووتنه‌وه گۆڕان بۆ پڕكردنه‌وه‌ى پۆستى سه‌رۆكى سندوقى داهاته نه‌وتییه‌كان دێته په‌رله‌مان و سوێندى یاساى ده‌خوات”.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یه‌كه‌م 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









