ساڵى 2020 به قه‌باره‌ى نزیكه‌ى 3 ملیار دۆلار وه‌به‌رهێنان له هه‌رێمى كوردستان كراوه

پرۆژه‌یه‌كى وه‌به‌رهێنان له عێراق | فۆتۆ: Imperialknight
SNN
سه‌رۆكى ده‌سته‌ى وه‌به‌رهێنانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت: ساڵى رابردوو به قه‌باره‌ى 2 ملیار و 600 ملیۆن دۆلار وه‌به‌رهێنان له هه‌رێمى كوردستان كراوه، ده‌شڵێت: “دۆخى وه‌به‌رهێنان هێنده باشه ئه‌گه‌ر دۆخه‌كه‌ش ئاسایی بووایه ئێمه هه‌ر ئه‌وه‌نده‌مان ده‌توانى بكه‌ین”.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه محه‌مه‌د شوكرى، سه‌رۆكى ده‌سته‌ى وه‌به‌رهێنانى حكومه‌تى هه‌رێم له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا باسى دۆخى وه‌به‌رهێنانى كرد له هه‌رێمى كوردستان له ساڵى 2020دا و رایگه‌یاند: “دۆخى هه‌رێمى كوردستان زۆر باشبوو له ساڵى رابردوودا به شێوه‌یه‌ك ئه‌گه‌ر كۆرۆناش نه‌بووایه و هه‌ر به‌مشێوه‌یه‌ى ئێستا ده‌بوو، چونكه ساڵى رابردوو مۆڵه‌تدراوه به 93 پرۆژه به قه‌باره‌ى 2 ملیار و 600 ملیۆن دۆلار”.
وتیشى: “بابه‌تى وه‌به‌رهێنان قۆناغى باشى بڕیووه، له ئێستادا پرۆسه‌ى یه‌ك په‌نجه‌ره له وه‌به‌رهێناندا ده‌ستیپێكراوه و له ماوه‌یه‌كى نزیكدا پێدانى مۆڵه‌تى وه‌به‌رهێنان له كاتێكى كورتدا ده‌درێت”.
له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانیدا سه‌رۆكى ده‌سته‌ى وه‌به‌رهێنان ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: “له ساڵى رابردوودا یاساى وه‌به‌رهێنان هه‌موار كراوه‌ته‌وه، له ئێستادا كاره‌كانى لاى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران، پرۆژه یاساكه كاره‌كانى له لیژنه‌ى یاسایی ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران كۆتاییان پێهاتووه”.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: “چاوى ئێمه له كه‌رتى كشتوكاڵییه، پلانمان هه‌یه وه‌به‌رهێنانى گه‌وره و فراوان له كه‌رتى كشتوكاڵیدا بكه‌ین، شارى پیشه‌سازى خۆراك دابمه‌زرێنین و كار بۆ وه‌به‌رهێنان بكه‌ین له‌و كه‌رته‌دا”.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








