“به‌پێى پلانى (B) له 1ى شوبات، ده‌ستبه پرۆسه‌ى خوێندن ده‌كرێته‌وه له هه‌رێم”

قوتابخانه‌یه‌ك له هه‌رێمى كوردستان | فۆتۆ: UNICEF
SNN
ئه‌ندامێكى لیژنه‌ى په‌روه‌رده له په‌رله‌مانى كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت: حكومه‌تى هه‌رێم پلانى هه‌یه له 1ى شوبات، ده‌ستبه پرۆسه‌ى خوێندن بكرێته‌وه، ده‌شڵێت: “بڕیارى دواخستنى كردنه‌وه‌ى ده‌رگاى قوتابخانه‌كان بڕیارێكى سیاسییه”.
هلز ئه‌حمه‌د، ئه‌ندامى لیژنه‌ى په‌روه‌رده و خوێندنى باڵا له په‌رله‌مانى كوردستان ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه به SNNى راگه‌یاند: “له كۆتا كۆبوونه‌وه‌ى ئێمه‌دا له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده دوو پلان تاتوتێكران بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى پرۆسه‌ى خوێندن كه بریتیبوون له یه‌كه‌م، ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى پرۆسه‌كه له 10ى كانونى یه‌كه‌م، وه‌ك ئه‌وه‌ى كه پلانى بۆ دانرابوو، دووه‌م، دواخستنى پرۆسه‌ى خوێندن بۆ 1ى شوبات و ده‌ستپێكردنى له‌و واده‌یه‌دا به‌شێوه‌ى ته‌ناوب (نۆره)”.
وتیشى: “ورده‌كارى پلانى (B) حكومه‌تى هه‌رێم ئه‌وه‌یه كه خوێندكاران به‌شێوه‌ى نۆره ده‌چنه هۆڵه‌كانى خوێندنه‌وه بۆ دوو بۆ سێ رۆژ، پاشماوه‌ى خوێندنه‌كه‌ش به‌شێوه‌ى ئه‌لیكترۆنى ده‌بێت”.
ئه‌ندامه‌كه‌ى لیژنه‌ى په‌روه‌رده و خوێندنى باڵا باس له هۆكار بڕیاره‌كه‌ى ئه‌مڕۆى حكومه‌تى هه‌رێم بۆ دواخستنى ده‌ستپێكردنى پرۆسه‌ى خوێندن بۆ 16ى كانونى دووه‌م، ده‌كات و ئاماژه به‌وه‌شده‌كات: “حكومه‌ت ناتوانێت پاره‌ى مووچه‌ى مامۆستایان دابینبكات و ژیان و گوزه‌رانیان مسۆگه‌ر بكات، له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌و بڕیاره‌ش دراوه بڕیارێكى سیاسییه، ئه‌گه‌ر حكومه‌ت بیتوانیایه مووچه بدات به دڵنیاییه‌وه ساڵى نوێى خوێندن به دروستى و له‌كاتى خۆیدا ده‌ستیپێده‌كرد”.
روونیشیده‌كاته‌وه: “ئه‌گه‌ر پرۆسه‌ى خوێندن دهستیپێبكردایهتهوه ئه‌وه به دڵنیاییه‌وه ئه‌گه‌ر سه‌رجه‌م هه‌رێمیش نه‌بووایه له زیاتر له نیوه‌ى هه‌رێم بایكۆتى پرۆسه‌ى خوێندن ده‌كرا له‌لایه‌ن مامۆستایانه‌وه”.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
12كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئه‌یلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
9كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
9كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









