
لۆگۆى حكومهتى ههرێمى كوردستان | فۆتۆ: SNN
SNN
ئەمڕۆ پێنجشەممە 7ى كانونى دووەم، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران ، کۆبوونەوەی هەفتانەی سازدا.
لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا، سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران ، بەناوی ئەنجوومەنی وەزیرانەوە ، پیرۆزبایی لە کەمال ئەتروشی وەزیری نوێی سامانە سروشتییەکان کرد بە بۆنەی متمانە وەرگرتنی لە پەرلەمانی کوردستان و دەستبەکاربوونی و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەرکەکانیدا.
بڕگەی یەکەمی کۆبوونەوەکە ، بریتی بوو لە خستنەڕووی، هێڵە گشتییەکانی رەشنووسی یەکەمی پرۆژەی بودجەی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی2021 و پێشبینی و پێشنیارەکانی وەزارەتەکان، سەبارەت بە رێکخستنەوەی داهات و کەمکردنەوەی خەرجییەکان و سنووردارکردنی کورتهێنانی دارایی بۆ ساڵی 2021 .
ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابووری، راپۆرتێکی دەربارەی دۆخی دارایی ئێستای هەرێمی کوردستان و ئامادەکارییەکانی رەشنووسی پڕۆژەبودجەی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی 2021 خستەڕوو.
دواتر دارا ڕەشید، وەزیری پلاندانان، راپۆرتی وەزارەتەکەی پێشکەش کرد دەربارەی بودجەی وەبەرھێنان بۆ پرۆژە خزمەتگوزارییەکان، لە چوارچێوەی پرۆژە بودجەی ھەرێم بۆ ساڵی 2021.
دوای گفتوگۆ و راگۆڕینەوە، ئەنجوومەنی وەزیران خشتەیەکی زەمەنی پەسەندکرد بۆ ئامادەکردنی پرۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2021، بۆ ئەم مەبەستەش ھەفتەی داھاتوو، ئەنجوومەنی باڵای ئابووری کۆدەبێتەوە بۆ پەسەندکردنی رەشنووسی یەکەمی بودجە.
ھەر لە چوارچێوەی گفتوگۆکردن لەسەر رێکخستنەوەی داھات لە پڕۆژە یاسای بودجەی ھەرێم، سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران، ئاماژەی بەوەدا کە پێویستە لە چوارچێوەی کارنامەی چاکسازیی کابینەی نۆیەم، هەموو هەوڵێک بدرێت بۆ ریکخستنەوە و زیادکردنی داهاتەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان .
لەم چوارچێوەیەدا ، بە راسپاردەی سەرۆک وەزیران ، ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاریدا بە راسپاردنی هەردوو وەزارەتی ناوخۆ و پێشمەرگە کە هێزێکی تایبەت و هاوبەش پێکبهێنن، بۆ رێگەکرتن لە هەر پێشێلکاری و سەرپێچی و کارێکی نایاسایی لە سەرجەم دەروازە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان، ئەو ھێزە ھاوبەشە ، دەسەڵاتی قانونی پێویستی دەبێت بۆ جێبەجێکردنی یاسا و رێکارەکان لە دەروازەکان و بەرەنگاربوونەوەی قاچاغچێتی و كاری ناقانونی لە سەرجەم دەروازەکان بە بێ جیاوازی.
سەرەڕای جەختکردنەوە لەسەر جێبەجێکردنی ئەو بڕیارانەی کە پێشتر دراون بۆ رێکخستنەوەی گرێبەستی خزمەتگوزاریی دەروازە سنووریەکان، بە رەچاوکردنی داھات و بەرژەوەندی گشتی.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
24كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
39 خولهك لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
39 خولهك لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








