
بەرشەلۆنە
SNN Sport
شەوی رابردوو یانەی بەرشەلۆنە لە دەرەوەی یاریگای خۆی توانی بردنەوەیەکی گەورە 4-0 دژی یانەی گرانادا بە دەست بهێنێت و سەرکەوتنێکی نوێ لە لالیگا تۆماربکات.
رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ بڵاویکردووەتەوە، یانەی بەرشەلۆنە توانیویەتی 4 بردنەوەی لەسەریەک لە دەرەوەی یاریگای خۆی بە دەست بهێنێت، ئەمەش یەکەمجارە لە ساڵی 2019وە بەم ژمارە بگات.
رۆژنامەکە دەڵێت:” ئامانجی یانەی بەرشەلۆنە ئەوەیە بگات بە ژمارەکەی لویس ئینریکی لە 2015، کە توانی 6 بردنەوەی لەسەریەک لە دەرەوەی یاریگای کامپ نۆ بە دەست بهێنێت، لە ئێستادا کومانی راهێنەری یانەکە ئامانجی ئەوەیە ئەم ژمارە تۆماربکات.
بەرشەلۆنە لە 18 یاری توانیویەتی 34 خاڵ کۆبکاتەوە، لە پلەی سێیەمی خولەکە دەبینرێت و 3 خاڵ لە دوای یانەی ریاڵ مەدریدی دووەم دێت و 4 خاڵ لە ئاتلەتیکۆمەدریدەوە دوورە، بەڵام ئەم یانەیە 15 یاری ئەنجامداوە.
هەواڵی زیاتر
-
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
16 خولهك لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
16 خولهك لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









