سەرۆکی یانەی دەربەندیخان پەیامێک ئاڕاستەی یانەکەی دەکات

جەمال عەلی سەرۆکی یانەی دەربەندیخان
SNN Sport
جەمال عەلی مینا سەرۆکی یانەی دەربەندیخان، پەیامێک ئاڕاستەی راهێنەر و یاریزانان و هاندەران دەکات و پشتگیری خۆی بۆ یانەکە دووپات دەکاتەوە.
سەرۆکی یانەی دەربەندیخان دەڵێت:”بەڕێزان دەستەى راهێنەران، یاریزانان و هاندەرە جوانەكانى دەربەندیخانی خۆشەویست، سڵاو و رێز و خۆشەویستیم قبووڵ بكەن وەك لاى هەمووان روونەكه یانەكەمان له خولى نایابى كوردستان سەرووى ریزبەندى گرتووه و چاوێکی زۆرمان له سەره بۆیە لێرەوە پشتگیرى و هاوكارى تەواوى خۆمتان بۆ دووپات ئەكەمەوە”.
دەشڵێت:” داواتان لێدەكەم یارى پێشوو لە یاد بكەن و هەموو هەوڵ و تواناتان بخەنە خزمەتی سەركەوتن و دڵخۆشكردنى هاندەرانى شار”.
لە کۆتایدا وتی:”دووباره وەک هەمیشه پشتگیرتانم و هەموو هەوڵ و توانام به كار دەهێنم بۆ مانەوەى ناوبانگى و سەربڵندى شارەكەم، چاوڕوانى ئەنجامى نایاب و سەركەوتنى مەزنتان لێدەكەم هەر سەربەرز و سەلامەتبن”.
یانەی دەربەندیخان شەوی رابردوو دەستبەرداری دوو یاریزانی بوو، کە عەلی کاکە مینە و دانا کامەران بووەو یانەکە رایگەیاندووە پەیوەندییان بە ئێمەوە نەماوە.
دانا کامەران لە سەر داواکاری خۆی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەمان هەڵوەشاندەوەو.
عەلی کاکە مینە بەهۆی پابەندنەبوونی بە دەستەی هونەری و ڕێزنەگرتنی بڕیارەکانی دەستەی هونەری بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی درا.
یانەی دەربەندیخان لە 5 یاری رابردوو لەخولی نایابی کوردستان بە کۆکردنەوەی 10 خاڵ پێشەنگی گروپی دووەمی گرتووەو تەنیا 1 یاری دۆڕاوەو 1 یاری یەکسانبووەو 3 بردنەوەی تۆمارکردووە.
گۆڵکاری برایەتی زیاتر لە مانگێک دووردەکەوێتەوە
كانونی دووهم 17, 2021یەکێتیی تۆپی پێی کوردستان لەم هەفتەیەدا چالاکییەکانی بەردەوام دەبێت
كانونی دووهم 16, 2021
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
19كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
19كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









