
وێنەی سەردانەکەی بلاسخارت بۆ شنگال
SNN
بەمەبەستی چاودێریکردنی چۆنێتیی بەڕێوەچوونی خاڵەکانی رێککەوتنی شەنگال، ئەمڕۆ دووشەممە جینین بلاسخارت سەردانی قەزاکەی کردووە.
بلاسخارت لەگەڵ گەیشتنی بۆ شنگال جەختیکردووەتەوە لە کەمکردنەوەی نەهامەتیی خەڵکی قەزاکە کە هاوکاتە لەگەڵ واژوو کردنی رێککەوتنی ئاساییکردنەوەی دۆخی شنگال لەنێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا.
لە بەیاننامەیەکی نووسینگەکەیدا ئاماژە بەوەشکراوە کە بلاسخارت هیوایخواستووە بە رەواندنەوەی هەموو ئەو ئازار و نەهامەتییانەی بەسەر خەڵکی قەزاکەدا هاتووە بەهۆی هەڕەشەی داعش و ئەو ماڵوێرانییەی بەسەر شنگالییەکاندا هاتووە.
بەپێی راگەیەنراوێکی هاوبەشی حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان کە رۆژی 10-10-2020 بڵاوکراوەتەوە و واژووی حەمید رەشید فەلیح، نوێنەری حکومەتی عێراق و رێبەر ئەحمەد، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستانی لەسەرە تێیدا هاتووە: لەپێناو گەڕاندنەوەی ئاسایش و سەقامگیری و ئاساییکردنەوەی دۆخی شارۆچکەی شنگال و بەگوێرەی بنەما دەستووری و یاساییەکان بۆ چارەسەرکردنی کۆژانەکانی خەڵکی شنگال وەک دەستپێشخەرییەک بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکان و رێکخستنی چوارچێوەی کارگێڕی و ئەمنی لە شارۆچکەکە، حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێمی کوردستان بە هاوئاهەنگی لەگەڵ نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان رێککەوتوون.
گرنگترین خاڵەکانی رێكەوتنەکە بریتییە لە دیاریکردنی قایمقامێکی نوێ بۆ شنگال کە سەربەخۆ و پیشەیی و ئەستۆپاک بێت و بە گوێرەی رێکارە دەستووری و یاساییەکان پەسندکراو بێت، لەلایەن لیژنەیەکی هاوبەشی هەردوولاوە دوای دیاریکردنی قایمقام، چاو بە پێگە کارگێڕییەکانی دیکەدا دەخشێنرێتەوە کە لەو کارەدا بنەما پیشەیی و یاساییەکان رەچاودەکرێت.
هاوکات تەنیا پۆلیسی ناوچەکە و دەزگای ئاسایشی نیشتمانی و هەواڵگری بەرپرسیارێتیی ئاسایشی نێو شارۆچکەکە لە ئەستۆ دەگرن.
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
10كاتژمێر لهمهوپێشئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
10كاتژمێر لهمهوپێشلەبارەی کردنەوەی گەرووی هورمزەوە بڕیار درا
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
10كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
10كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
12كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
10كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
10كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









