تا ئێستا زیاتر لە 30 هەزار کۆمپانیا لە هەرێم ناویان تۆمارکردووە

SNN
سەرۆکی یەكێتی هاوردە و هەناردەكارانی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، بە تەنیا لە ساڵی رابردوودا، 813 کۆمپانیا لە هەرێمی کوردستاندا تۆمارکراون. دەشڵێت، بە کۆی گشتی لە هەرێمدا، تاوەکو ئێستا مۆڵەت بە 30 هەزار و 223 کۆمپانیا دراون.
مستەفا شێخ عەبدولرەحمان، سەرۆكی یەكێتی هاوردە و هەناردەكارانی هەرێمی كوردستان لە كۆنفراسێكی رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند، لە ماوەی ساڵانی رابردوودا بەهۆی ئەو زەمینەی رەخساوە بۆ پەرەپیدانی بواری ئابوری 30 هەزار و 223 كۆمپانیای بیانی و ناوخۆیی لە هەرێمی كوردستان تۆماركراوە، كە سێ هەزار و 314 لەوانە بیانین و 26 هەزار و 906 ناوخۆیین.
ئاماژەی بەوەشكرد، سەرەڕای قەیرانی دارایی و سەرهەڵدانی كۆرۆنا توانراوە لە ساڵی رابردوودا، 813 كۆمپانیای ناوخۆیی تۆماربكرێت.
ئەوەشی خستەڕوو، لە پاریزگای هەولێر دوو هەزار و 469 كارگە مۆڵەتی كاركردنیان پێداراوە و لەوانەش 690 كارگە لە ئێستادا كاردەكەن و 779 كارگەش لەگەڕكەوتوون لە ساڵی 2020 هەلی كار بۆ هەشت هەزار 871 کەس رەخساوە.
باسی لەوەشکرد، لە ساڵی 2020 لە سلێمانی هەلی كار بۆ هەشت هەزار و 95 کەس رەخساوە و هەزار و 21 كارگە مۆڵەتی كاركردنیان پێدراوە و 555 لەوانە لە ئێستادا كاردەكەن و 466 دیكەش لە گەڕكەوتوون.
وتیشی، لە ساڵی 2020 لە دهۆك 361 مۆڵەتی كارگە دراوە و لەوانەش 216 كاردەكەن و 145 لەوانەش لەگەڕكەوتوون و حەوت هەزار و 347 هەلی كاریش لەو پارێزگایە رەخساون.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
15كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
16كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
15كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
16كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
17كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
18كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
15كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
16كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
17كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









