
دۆناڵد ترەمپ
SNN
لە سەروو بەندی لێسەندنەوەی پۆستەکەیدا، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا داوا لە لایەنگرانی دەکات دان بەخۆیاندا بگرن و پەنا بۆ پشێویی نەبەن.
ئەم داخوازییەی ترەمپ لەکاتێکدایە لایەنگرانی داوای لێدەکەن دەست بدەنە خۆپیشاندان و گردبوونەوەی ناڕەزایی، پاشئەوەی کۆنگرێس رازی بوو لێپرسینەوەی لێبکرێت.
لە راگەیەنراوێکدا دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند “هانی هەموو لایەک دەدەم دان بەخۆیاندا بگرن و نەبنە هۆکاری نانەوەی ئاژاوە و پشێوی”.
ترەمپ ئاماژەی بەوەشکردووە کە نابێت توندوتیژی و کاری تێکدەرانە بکرێت و یاسا شکێنیی کارێکی باش نییە لەلایەن هەر کەسێکەوە بێت.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە پەیامەکیدا کە سکرتێری رۆژنامەوانیی کۆشکی سپی بڵاویکردووەتەوە، دەڵێت “نە من، نە ئەمریکا گوزارشت لە توندوتیژی و یاساشکاندن ناکەن”.
بەشێک لە ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەران کە زۆرینەیان دیموکراتن و 6 کۆماریشی تێدایە، بەشێوەیەکی فەرمی داوایان لە مایک پێنس جێگری ترەمپ کرد بۆ ئەوەی بڕگەی چواری ماددەی 25ـی هەمواری دەستوور چالاک بکات بۆ دوورخستنەوەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا.
لەکۆتایی دانیشتنەکەدا 221 ئەندام لەگەڵ ئەوە بوون ترەمپ داببڕن لە پۆستەکەی پێش هەفتەیەک لە دەستاودەستکردنی دەسەڵات، لەکاتێکدا 203 ئەندامیش دژی دەنگدانەکە بوون و بە نەخێر دەنگیاندا.
بڕیاری ئەمریکا بۆ جەنگی دژی ئێران بەکوێ دەگات؟
تهمموز 21, 2026ترەمپ: ئەگەر ئێران ڕانەگیرێت ناوچەکە دەکەوێتە ناو ئاژاوەوە
تهمموز 19, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
9كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
9كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
11كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
9كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
9كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









