وەزارەتی پەروەردە رێکارەکانی دەستپێکردنەوەی خوێندن ئاشکرا دەکات

خوێندنگهیەکی بنەڕەتی لە هەولێر | فۆتۆ: SNN
SNN
وەزارەتی پەروەردەی هەرێم رێکارەکانی دەستپێکردنەوەی خوێندن بڵاودەکاتەوە و دەڵێت: “رۆژی شەممە، 16 ی 1 ی 2021 ، خوێندن لە قۆناغی 12 ی ئامادەیی، بەهەموو بەشەکانیەوە، لە قوتابخانە و خوێندنگە حکومی و ناحکومییەکان دەستپێدەکاتەوە”.
هاواکات بڕیار دراوە دەستپێکی خوێندنی قۆناغەکانی 1 ی بنەڕەتی تا 11 ی ئامادەیی وپەیمانگاکان ، حکومی و ناحکومی ، کە لە 1 ی 3 ی 2021 دەستپێبکات.
دەقی راگەیەنراوەکە:
راگەیەندراوێک لە راگەیاندنی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە :
پاش کۆبوونەوەی رۆژی چوارشەممە ، 13 ی 1ی 2021 ی لیژنەی باڵای روبەروبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا ، بەسەرپەرشتی بەرێز وەزیری ناوخۆ و ئامادەبوونی بەرێزان : لە وەزیرانی تایبەتمەند و پارێزگار و سەرپەرشتیاری ئیدارە سەربەخۆکان ، بریاردرا :
1- رۆژی شەممە، 16 ی 1 ی 2021 ، خوێندن لە قۆناغی 12 ی ئامادەیی، بەهەموو بەشەکانیەوە، لە قوتابخانە و خوێندنگە حکومی و ناحکومییەکان دەستپێدەکاتەوە.
2- پرۆگرامی خوێندن بە ریزبەندی دەخوێندرێت، رۆژ و کاتی تاقیکردنەوەکانی وەرزی و تاقیکردنەوە گشتییەکان بەگوێرەی ئەو خشتانەی کە بە نوسراوی فەرمی بلاودەکرێنەوە کاریان پێدەکرێت.
3- لەسەر ڕاسپاردەی وەزارەتی تەندروستی و بەمەبەستی خۆپارێزیی مامۆستایانی بەرێز تەنها ئەوکاتانە لە قوتابخانە دەبن کە وانەیان هەیە ، پاش وتنەوەی وانەکانیان پابەند ناکرێن بە مانەوە لە ناو قوتابخانە .
4- لە رۆژی شەممە 16 ی 1 تا ماوەی یەک هەفتە ، ئەو بژارەیە دەخرێتە بەردەم بەخێوکاری قوتابیان و خوێندکاران ، لە رێگای فۆرمێکەوە کە وەزارەتی پەروەردە ئامادەی کردووە و لە قوتابخانەکان پڕ دەکرێتەوە ، کە بەخێوکار سەرپشک دەکات قوتابیەکەی لە ناو پۆل بخوێنێت یان دەتوانێت خوێندنی ئەلیکترۆنی و ئۆنلاین و پاڵپشتی ماڵەوەی بۆ دابین بکات و نەچێتەوە بۆ قوتابخانە، بەڵام تەواوی تاقیکردنەوە نوسینەکیەکانی لە ناو پۆل دەبێت ئەنجام بدات.
5- رێنماییە خۆپارێزییەکان لە ناوەندەکانی خوێندن جێبەجێدەکرێت و پێگیریی بە رێنماییەکان زامنکاری بەردەوام بوونی خوێندنە ، بۆ ئەومەبەستە ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگاو ئیدارە سەربەخۆکان بۆ بابەتی پرۆسەی خوێندن ، کە بەسەرپەرشتی بەرێز پارێزگار یان سەرپەرشتیاری ئیدارە و بەرێوەبەرانی گشتی پەروەردە و تەندروستی پارێزگاو ئیدارە سەربەخۆکان پێکهاتووە ، هەماهەنگی دەکەن بۆ باش بەرێوەچوونی پرۆسەکە.
6- لەڕووی پرەنسیپەوە ، کۆبوونەوە پلانی وەزارەتی پەروەردەی پەسەند کرد بۆ دەستپێکی خوێندنی قۆناغەکانی 1 ی بنەڕەتی تا 11 ی ئامادەیی وپەیمانگاکان ، حکومی و ناحکومی ، کە لە 1 ی 3 ی 2021 دەستپێبکات ، لە 2 ی 2 ی 2021 لیژنەی باڵا کۆدەبێتەوە بۆ هەڵسەنگاندنی ڕەوشی تەندروستی و هەر بریارێکی نوێ کە پێویست بێت بۆ گۆڕانکاری لەو بەروارە ( بۆ قۆناغەکانی 1 ی بنەڕەتی تا 11 ی ئامادەیی ) بە گوێرەی بڵاوبوونەوە و کەمبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا. پاشان وەزارەت پلانی پەسەندکراو بە نووسراوی فەرمی گشتاندنی پێدەکات.
پارێزراو تەندروست ساغبن.
راگەیاندنی وەزارەتی پەروەردە
13/1/2020
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









