“زۆربوونى حاڵه‌ته‌كانى ته‌قه‌كردن نیشانه‌ى نه‌بوونى متمانه‌یه به هێزه ئه‌منییه‌كان”

ته‌قه‌كردن له سهروپێخانهیهك له شارى هه‌ولێر | فۆتۆ: تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان
SNN
وتەبێژی ده‌سته‌ى سه‌ربه‌خۆى مافه‌كانى مرۆڤ رایده‌گه‌یه‌نێت: زۆربوونى حاڵه‌ته‌كانى ته‌قه‌كردن به واتاى نه‌بوونى متمانه به هێزه ئه‌منییه‌كان دێت، ده‌شڵێت: “له چه‌ند ساڵى داهاتوودا تاكێكى توڕه و كۆمه‌ڵگه‌یه‌كى چه‌كدار له هه‌رێمى كوردستان دروستده‌بێت”.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه محه‌مه‌د گۆمه‌شینى، سه‌رۆكى پێشووى ده‌سته‌ى سه‌ربه‌خۆى مافه‌كانى مرۆڤ و چاودێرى نێوده‌وڵه‌تى مافه‌كانى مرۆڤ به SNNى راگه‌یاند: “ئێمه رۆژانه ده‌بینین خه‌ڵكى له‌نێو بازاڕ و شوێنه گشتییه‌كان چه‌كیان پێیه كه كه‌س نازانێت ئه‌م چه‌كه له كوێوه هاتووه، ئه‌گه‌ر پیاسه‌یه‌ك بكه‌ین به شه‌قامه گشتییه‌كاندا ده‌یان ئۆتۆمبێلى جام ڕه‌ش و تابلۆ جیاواز ده‌بینین كه دیسانه‌وه كه‌س نازانێت ئه‌مانه كێى تیایه و چۆن هاتوونه‌ته ئه‌م وڵاته، له كاتى هه‌ڵبژاردن و بۆنه‌كاندا حزبه‌كان چه‌ك ده‌به‌خشنه‌وه وه‌ك دیارى، بازاڕى چه‌ك به ئاشكرا هه‌یه، بێ‌شومار مۆڵه‌تى چه‌ك دراوه به هاووڵاتییان، ئه‌مانه‌ش به‌یه‌كه‌وه سه‌رجه‌مى بووه‌ته هۆكارى دروستبوونى دیارده‌ى چه‌كدارى”.
وتیشى: “من حاڵه‌تێكى سه‌یر هه‌یه كه تێبینیم كردووه، شه‌وانه له‌دواى كاتژمێر 12:00 جارى وا هه‌یه له گه‌ڕه‌كه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ناوه‌ندى هه‌ولێر به سێ خولهك ته‌قه ده‌كرێت، كه‌س نازانێت ئه‌م رووداوه چییه؟ چۆنه و هۆكارى چییه”؟
محه‌مه‌د گۆمه‌شینى هۆشدارى له‌م حاڵه‌تانه ده‌دات و ئاماژه به‌وه‌شده‌كات: “ئه‌مه زه‌نگێكى مه‌ترسیداره و ئه‌وه‌مان پێده‌ڵێت كه هاووڵاتى متمانه‌ى به هێزه ئه‌منییه‌كان نامێنێت، ناچار خۆیان ده‌ستده‌ده‌نه چه‌ك، له لایه‌كى تریشه‌وه ئه‌مه به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه ئاسایش نییه، به‌هۆى هه‌بوونى ئه‌و ژماره بێشوماره له چه‌كى بێمۆڵه‌ت”.
ئه‌و چاودێره نێوده‌وڵه‌تییه‌ى مافه‌كانى مرۆڤ په‌یامێك ئاراسته‌ى حكومه‌تى هه‌رێم ده‌كات له‌باره‌ى چاره‌سه‌رى ئه‌م حاڵه‌تانه‌وه و ئه‌وه ده‌خاته‌ڕوو: “پێویسته حكومه‌تى هه‌رێم سه‌رجه‌م ئه‌و مۆڵه‌تى چه‌كانه‌ى كه داویه‌تى هه‌ڵیبوه‌شێنێته‌وه، ئه‌و خه‌ڵكانه‌ى كه مۆڵه‌تیان هه‌یه مۆڵه‌ته‌كه پێداچوونه‌وه‌ى بۆ بكرێت، پشكنین بۆ چه‌كه‌كان بكرێت، هه‌ر چه‌كێك كه ته‌قه‌ى پێكرابێت لێكۆڵینه‌وه‌ى لێبكرێت و پشتڕاستبكرێته‌وه كه بۆچى ته‌قه‌ى پێكراوه، دیارده‌ى چه‌ك دابه‌شكردن به دیارى كه له رابردوودا مۆدێل بووه رابگیرێت، چونكه ئه‌مه كاره‌ساته، یه‌كێكى تر له پێشنیاره‌كان ئه‌وه‌یه سه‌رجه‌م كارمه‌ندانى ده‌زگاى ئه‌منییه‌كان دواى ده‌وام چه‌كه‌كانیان لێوه‌ربگیرێته‌وه، پێویستیشه مه‌فره‌زه هاوبه‌شه گهڕۆكهكانى پۆلیس دابنرێنه‌وه بۆ پشكنینى ئۆتۆمبێله گومانلێكراوه‌كان”.
محه‌مه‌د گۆمه‌شینى پێشبینى ده‌كات له داهاتوودا به‌هۆى كاریگه‌رى زۆربوونى دیارده‌ى چه‌كدارى و نه‌بوونى هیچ سانسۆرێك له‌سه‌ر تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان تاكێكى توڕه و شه‌ڕانگێز له كۆمه‌ڵگه‌ى كوردیدا دروستبكات و ده‌ڵێت: “به‌رده‌وامى ئه‌م جۆره حاڵه‌تانه مه‌ترسییه له‌سه‌ر ئاسایشى تاك و كۆمه‌ڵگه، ده‌بێته هۆكارى دروستكردنى تاكێكى توڕه و شه‌قاوه و ئاژاوه‌گێڕ كه به پرۆسه‌یه‌كى په‌روه‌رده‌كردنى خراپ‌دا تێپه‌ڕیووه و له ئه‌نجامدا هیچ سوودێكى بۆ خۆى و كۆمه‌ڵگه‌ش نابێت”.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
19كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
19كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









