ئەو کەسانەی لە ئەزمڕو گۆیژە سەرانەیان لە هاووڵاتیان وەردەگرت دەستگیرکران

ئۆتۆمبێلى پۆلیس له سلێمانى | فۆتۆ: KRG
SNN
پۆلیسی سلێمانی له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرایكرد، له‌دوو چالاكیی جیاجیادا مه‌فره‌زه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی پێنج تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركرد كه له‌شاخی ئهزمەڕو گۆیژه ڕێگرییان له‌چه‌ند كه‌سێك كردبوو”.
لە راگەیەندراوەکەی پۆلیسدا هاتووە، پاش سكاڵای هاووڵاتییه‌ك كه له‌شاخی ئه‌زمەڕ له‌لایه‌ن سێ تۆمه‌تباره‌وه ڕێگریی لێكراوه‌و ساڵانه‌ی ئۆتۆمبێل و مۆڵه‌تی شۆفێری و بڕێك پاره‌ی لێسه‌ندراوه، ده‌ستبه‌جێ هێزه‌كانی پۆلیس لێكۆڵینه‌وه‌كانیان بۆ ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تباره‌كان ده‌ستپێكردو پاش وه‌رگرتنی بڕیاری به‌ڕێز دادوه‌ر، له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی به‌شی پۆلیسی فریاكه‌وتنه‌وه توانرا ده‌ستگیر بكرێن.
هەروەها له‌كاتی ده‌ستگیركردنیاندا ده‌ستیشگیرا به‌سه‌ر چه‌كێكدا له‌جۆری كڵاشینكۆف و ئۆتۆمبێلێك له‌جۆری (تویتا – ئه‌ڤه‌لۆن) كه به‌تۆمه‌تباره‌كان بووه. له‌ئێستادا هه‌ریه‌ك له‌تۆمه‌تباران (ك، ك، أ) و (ك، س، م) و (م، ی، م) به‌بڕیاری دادوه‌رو به‌پێی مادده‌ی 452 له‌یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراون و لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیاندا به‌رده‌وامه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌و له‌سه‌ر سكاڵای هاووڵاتییه‌ك و پاش وه‌رگرتنی بڕیاری دادوه‌ر، دوو تۆمه‌تباری دیكه له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی به‌شی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوانه‌وه ده‌ستگیركران كه له‌شاخی گۆیژه ڕێگرییان له‌هاووڵاتییه‌ك كردبوو بڕێك پاره‌یان لێسه‌ندبوو. له‌كاتی ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تباره‌كاندا ده‌ستیشگیرا به‌سه‌ر ئۆتۆمبێلێكدا له‌جۆری (نیسان- سه‌نی).
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
23كاتژمێر لهمهوپێششاندێکی هەرێم لە بەغدایە و لەگەڵ فال ساری کۆدەبێتەوە
تشرینی یه‌كه‌م 24, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
1كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









