کاندیدی وەزیری دەرەوە لە کابینەکەی بایدن لەئێستاوە هەڕەشە لە تورکیا دەکات

ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا
SNN
ئەنتۆنی بلینکن پاڵێوراوی سەرۆکی نوێی ئەمریکا بۆ وەزیری دەرەوە دەڵێت “تورکیا وەک هاوپەیمانێک هەڵسوکەوت ناکات، ئاماژە بەوەشدەکات کە ئەگەری هەیە سزای زیاتری ئەو وڵاتە بدەین”.
مانگی رابردوو واشنتن سزای بەسەر کەرتی پیشەسازیی تورکیادا سەپاند بەهۆی ئەوەی ئەنکەرە سیستمی ئێس 400ی لە حکومەتی رووسیا کڕیوە.
بلینکن لە دانیشتنێکی گوێگرتن لە ئەنجوومەنی پیران رایگەیاند “رێی تێ ناچێت هاوپەیمانێکی خۆمان بە دۆستێکی ستراتیژیی ئەمریکا بزانین لەکاتێکدا لەگەڵ گەورەترین رکابەرمان کە رووسیایە دەستی تێکەڵ کردبێت”.
رۆژی 14ی کانوونی یەکەمی 2020 ئەمریکا چەند بەرپرسێکی پیشەسازیی بەرگریی تورکیای خستە نێو لیستی سزاکان، لە چوارچێوەی یاسای CAATSA دا.
پاڵێوراو بۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا وتیشی: “رەنگە لە داهاتوودا سزای زیاتر بەسەر تورکیادا بسەپێنن، گەر لەسەر سیاسەتەکانی ئێستای بەردەوام بێت”.
رۆژی 25ی مانگی 11ی ساڵی پار ئاژانسی میللەت دەیلی تورکی بڵاوی کردەوە، تورکیا دەستی بە تاقیکردنەوەی سیستمی بەرگری ئێس- 400ی رووسی کردووە.
ئەو ئاژانسە لە زاری سەرچاوەیەکی سەربازیی ئاشکرایکردووە، تورکیا لە رێگای فڕۆکە جەنگییەکانی خۆی، تاقیکردنەوە بۆ راداری سیستمەکە دەکات.
ئەمەش لە کاتێکدایە، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا داوای لە ئەنقەرە کردبوو، دەستبەرداری سیستمە رووسییەکە ببێت و “هێشتا دەرفەت بۆ دانووستان لەبارەی کڕینی فڕۆکەی ئێف- 35 ماوە”.
مانگی ئەیلولی 2017 تورکیا بە مەبەستی کڕینی سیستمی بەرگریی ئێس400 گرێبەستێکی لەگەڵ رووسیا واژوو کرد ئەویش دوای ئەوەی ئەمریکا سیستمی بەرگریی پاتریۆتی پێنەدان.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
23كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









