زیاتر لە 46 دۆسیەی گەندەڵی وەزارەتی کارەبا دراوەتە دادگاکان

تاوەری کارەبا
SNN
جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق دەڵێت: “46 دۆسیەی گەندەڵی لە گرێبەستەکانی کارەبادا ئاشکرا بوون و رەوانەی دادگا تایبەتمەندەکان کراون”.
حەسەن کەعبی ئەمڕۆ پێنجشەممە رایگەیاند “لیژنەی تایبەتمەند لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق 56 دۆسیەی گەندەڵی پێگەیشتووە کە 46یان بەهەدەردانی پارە و گەندەڵین لە گرێبەست و رێککەوتنە ساختەکانی وەزارەتی کارەبادا”.
وتیشی: “شەن و کەوی دۆسیەکان دەکرێت و بەئاستی گەورەیی و بچووکیی فایلەکانی گەندەڵی رەوانەی دادگا دەکرێن بۆ لێکۆڵینەوە لە بەهەدەردانی هەموو ئەو پارە و سامانەی دەوڵەت”.
جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق راشیگەیاند، لە 2005وە تاوەکو 2019، کۆی گشتیی قەبارەی خەرجی وەزارەتی کارەبا، 96 ترلیۆن و 621 ملیار و 901 ملیۆن و 499 هەزار بووە، کە دەکاتە نزیکەی 81 ملیار دۆلار.
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
21 خولهك لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
21 خولهك لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
23كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
21 خولهك لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









