راگه‌یه‌نراوێكى به‌په‌له له نووسینگه‌ى سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراقه‌وه

كۆبوونه‌وه‌ى سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق و فه‌رمانده سه‌ربازى و هه‌واڵگرییه‌كانى به‌غدا | فۆتۆ: نووسینگه‌ى مسته‌فا كازمى
SNN
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر كۆبوونه‌وه‌ى سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق و فه‌رمانده سه‌ربازى و هه‌واڵگرییه‌كانى به‌غدا كۆتایی هات، له راگهیهنراوێكیشدا نووسینگه‌ى راگه‌یاندنى سه‌رۆكوه‌زیران بڵاویكرده‌وه: مسته‌فا كازمى لیژنه‌یه‌كى پێكهێنا بۆ لێكۆڵینه‌وه له‌و دوو ته‌قینه‌وه‌یه‌ى كه ئه‌مڕۆ له ناوچه‌ى ته‌یران روویاندا.
راگهیهنراوهكه له‌دواى كۆبوونه‌وه‌ى مسته‌فا كازمى، سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق دێت له‌گه‌ڵ فه‌رمانده سه‌ربازى و ئه‌منییه‌كانى به‌غدا، كه تێیدا بڕیاره‌كانى ناو كۆبوونه‌وه‌كه ئاشكرا كراون، هاتووه، “سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق بڕیاریدا ئه‌و به‌رپرسه ئه‌منى و هه‌واڵگرییانه‌ى كه به‌رپرسیارن له ئاسایشى ناوچه‌ى ته‌یران بگۆڕێن، هاوكات فه‌رمانى كرد هێزه ئه‌منییه‌كانى به‌غدا بكه‌ونه حاڵه‌تى ئاماده‌باشییه‌وه”.
نووسینگه‌ى راگه‌یاندنى سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا كه، “مسته‌فا كازمى بڕیاریداوه به پێكهێنانى لیژنه‌یه‌كى تایبه‌ت به هۆكارى ته‌قینه‌وه‌كه و كه‌سانى پشتى، ئه‌مه سه‌ره‌ڕاى لێكۆڵینه‌وه كردن له‌و بۆشاییه ئه‌منییه‌ى كه بووه‌ته هۆكارى روودانى هه‌ردوو ته‌قینه‌وه‌كه‌ى ناوچه‌ى ته‌یران له به‌غدا”.
هاوكات ئاماژه به‌وه‌شكراوه، “له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق وتوویه‌تى: رێگه به فره بڕیارى ناده‌ین له‌نێو هێزه ئه‌منییه‌كاندا، چونكه ده‌بێته هۆكارى روودانى بۆشایی ئه‌منى”.
مسته‌فا كازمى جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه‌شكردووه‌ته‌وه: “شه‌ڕى تیرۆر زیاتر له‌وه‌ى كه چاوه‌ڕێده‌كرێت درێژهدهكێشێت، له‌به‌ر ئه‌وه ئێستا كاتى ئه‌وه‌یه عێراق یه‌كگرتووبێت و هه‌مووان واز له ململانێى سیاسیى بهێنن”.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه له ناوچه‌ى ته‌یران له به‌غدا دوو ته‌قینه‌وه‌ى خۆكوژى روویاندا، به‌پێى ئاماره‌كانى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستيى عێراق، “به‌هۆى ته‌قینه‌وه‌كانه‌وه 110 كه‌س برینداربوون و 32 كه‌س كوژراون”.
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
6كاتژمێر لهمهوپێشعێراقچی: گەرووی هورمز ناگەڕێتەوە بۆ پێش جەنگ و زیاتر لە 80 فڕۆکەی ئەمریکیمان تێکشکاندووە
تشرینی یه‌كه‌م 25, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
4كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
5كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش -
عێراقچی: گەرووی هورمز ناگەڕێتەوە بۆ پێش جەنگ و زیاتر لە 80 فڕۆکەی ئەمریکیمان تێکشکاندووە
تشرینی یه‌كه‌م 25, 2026
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
4كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
5كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









