بانکی ڕەشید قەرز دەداتە فەرمانبەران و خانەنشینان بە دوو مەرج

SNN
بانکی ڕەشیدی عێراقی بڕیاریدا کە قەرز بداتە فەرمانبەران و خانەنشیخانی حکومەتی عێراق و بۆ ئەو مەبەستەش بانکەکە تەنیا دوو مەنجی هەیە.
ئامال شوێلی وتەبێژی بانکی ڕەشیدی عێراق بە “بغداد الیوم”ی راگەیاند: پاش ئەوەی بانکی رەشید لە کۆتایی ساڵی رابردوودا پێدانی قەرزی بە فەرمانبەران ڕاگرت، بڕیاریداوە دووبارە قەرز فەراهەم بکاتەوە و ئەمجارە خانەنشینانی عێراقیش دەتوانن سود لەم قەرزە وەربگرن، ئەم قەرزەش لە رێگەی کارتی بانکییەوە دەرێت بە فەرمانبەران و دەتوانن لە ماوەی 72 کاتژمێری داهاتوودا سودمەندبن لەم قەرزە.
شوێلی ئاماژەی بەوەشکرد: مەرجەکان ئاسانەو دەبێت ئەو کەسە فەرمانبەری حکومەتی عێراقی بێت و لە بانکی ڕەشید مووچە وەربگرێت، پێویستە ئەو فەرمانبەرە کارتی زیرەکی بانکی هەبێت، دوای پڕکردنەوەی فۆڕمێک کاتێکی بۆ دیاریدەکرێت تا قەرزەکەی وەربگرێت.
هەروەها بانکی رەشید تەواوی لقەکانی لە پارێزگاکانی عێراق ئاگادارکردۆتەوە، کە دەتوانن بەپێی ئەو مەرج و رێنماییانەی کە دایانناوە قەرز بدەنە فەرمانبەرو خانەنشینی عێراقی، ماوەیەک لەمەوبەریش بانکی رافیدەین قەرزێکی 100 ملیۆنی بۆ فەرمانبەرانی عێراق راگەیاند بەتایبەت بۆ ئەو کەسانەی کە دەیانەوێت شوێنی نیشتەجێبوون بکڕن.
بانکی ناوەندی: یەدەگی دراو گەیشتووەتەوە 80 ملیار دۆلار و هێنانی دۆلاری کاش ئاسایی بووەتەوە
تشرینی یهكهم 25, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
31 خولهك لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
1كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
31 خولهك لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
1كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









