کازمی “پلانێکی ورد و گشتگیر دادەڕێژین تا رووبەڕووی سەرجەم ئاستەنگەکان ببینەوە”

مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق
SNN
مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق ئەمڕۆ هەینی لەگەڵ ئەنجوومەنی وەزاریی ئاسایشی نیشتمانیی عێراق و فەرماندەی هێزە چەکدارەکان کۆبووەوە.
سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند: بەرپرسێکی ئەمنی ئەرکەکانی وەک خۆی جێبەجێ نەکات، پێویستە دوور بخرێتەوە و جەختیشی لەوە کردەوە کە بەرپرسە ئەمنییە کەمتەرخەمەکان لە پۆستەکانیان دوور دەخرێنەوە، بەرەنگاریی گەورە لە کەرتی هەواڵگریدا هەیە و وتی “راستەوخۆ سەرپەرشتیی دەکەم و گۆڕانکاری گەورەمان لە بناغەی دامەزراوە ئەمنییەکان کردووە”.
وتیشی” تەقینەوەکانی بەغدا نیشانەی هەبوونی کەلێنی ئەمنین، رێگەنادەن دامەزراوە ئەمنییەکان ببنە بەشێک لە ململانێ سیاسییەکان، هەروەها هێزە ئەمنییەکانی لە مانگی رابردوودا چالاکی گرنگیان بەرامبەر داعش ئەنجامداوە، داعش بەردەوام لە هەوڵدایە بۆئەوەی بگاتە بەغدا، بەداخەوە کە دوێنی چەند کەلێنیکی ئەمنیان قۆستەوەو توانیان کردەوەیەکی تیرۆرستی قیزەون لە بەغدا ئەنجامبدەن کۆتایی بە ژیانی چەندین هاووڵاتی بێتاوان بهێنن”.
کازمی لە کۆبوونەوەکەشدا رایگەیاند: ژیانی هاووڵاتییان هی ئەوە نییە گفتوگۆی لەسەر بکرێت، بەهیج شێوەیەکیش ناهێلین دامەزراوە ئەمنییەکان بچێتە نێو ململانێی سیاسی و تائیفییەوە، بۆ ئەم مەبەستەش پێویستمان بە سەرکردەو خەڵکانی سەربازی نوێیە لە پلە باڵاکان و چینی ناوەند”
تۆم باراک: کۆنترۆڵکردنی چەک لە عێراق دەستپێکی قۆناغێکی نوێیە لە مێژووی وڵاتەکەدا
22كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









