ئه‌مریكا 20 ملیۆن دۆلار بۆ پاراستنى ئاسایشى ناوچه‌ى سه‌وز ته‌رخانده‌كات

نه‌خشه‌ى ناوچه‌ى سه‌وز له به‌غدا | فۆتۆ: VOA
SNN
ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا بڕى 20 ملیۆن دۆلار ته‌رخانده‌كات بۆ پاراستنى ناوچه‌ى سه‌وز له به‌غدا، تیمێكى ئه‌ندازیارى شارستانیش پێكده‌هێنێت بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى ده‌رگاكانى ناوچه‌كه.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مریكا له به‌غدا له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، “حكومه‌تى ئه‌مریكا به بڕى 20 ملیۆن دۆلار هاوكارى هێزه ئه‌منییه‌كانى ناوچه‌ى سه‌وز ده‌كات به مه‌به‌ستى پێداچوونه‌وه به‌پلانى ئه‌منى ناوچه‌كه و دووباره رێكخستنه‌وه‌ى”.
له به‌یاننامه‌كه‌دا ئه‌وه‌شهاتووه، “باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مریكا له‌ڕێگه‌ى تیمێك له ئه‌ندازیارانى شارستانییه‌وه رووپێوییه‌ك ده‌كات بۆ ده‌رگاكانى ناوچه‌ى سه‌وز و ئه‌و ناوچانه‌ى كه ده‌كرێت له‌ڕووى ئه‌ندازیارییه‌وه وه‌ك كه‌لێنى ئه‌منى به‌كاربهێنرێن، دواتر تیمه‌كه سه‌رجه‌م ده‌رگاكان نۆژه‌نده‌كه‌نه‌وه و ئه‌گه‌ر پێویستبكات ده‌رگاى نوێ دروستده‌كه‌ن”.
باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مریكا ئه‌وه‌شى ئاشكرا كردووه، “به‌رپرسى به‌شى به‌رگریی له باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مریكا سه‌رپه‌رشتى پرۆسه‌كه ده‌كات و په‌یوه‌ندى راسته‌وخۆى له‌گه‌ڵ تیمه ئهندازیارییهكه ده‌بێت و راپۆرتى كۆتایی ده‌ده‌نه‌وه به فه‌رمانده مه‌هدى زوهێرى، به‌رپرسى ئاسایشى ناوچه‌ى سه‌وز”.
پلانه‌كه‌ى باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مریكا بۆ پێداچوونه‌وه به پلانى پاراستنى ئاسایشى ناوچه‌ى سه‌وز پاش ئه‌و دوو ته‌قینه‌وه‌یه دێت كه رۆژى پێنجشه‌ممه له ناوچه‌ى ته‌یه‌ران له به‌غدا روویاندا بووه هۆكارى گیان له‌ده‌ستدانى 32 كه‌س و برینداربوونى 110 كه‌س.
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
3كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2كاتژمێر لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
3كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
24كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2كاتژمێر لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
3كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








