پیلانی هێرشێکی گەورەی داعش بۆ سەر کەرکوک پوچەڵکرایەوە

سەربازێکی عێراقی و فڕۆکەی 130
SNN
دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە پوچەڵکردنەوەی پیلانێکی تیرۆریستیی گەورەی بۆ سەر پارێزگای کەرکوک راگەیاند.
لە بەیاننامەیەکدا دەزگاکە رایگەیاندووە “زانیارییان هەبووە کە داعش بە نیاز بووە هێرشی چەکداریی فراوان بکاتە سەر شاری کەرکوک لە رێگەی شانە نووستووەکانیەوە”.
لە بەیاننامەکەدا هاتووە “دوای گەڕان و پشکنینی چڕ، سەرەداوی پیلانەکە پوچەڵکراوەتەوە و گەیشتوون بە ئەنجامدەرانی، جگە لە گەڕان بە دوای چەک و تەقەمەنییەکانیان”.
بەپێی بەیاننامەکە، دوای کۆنترۆڵکردنی گروپەکەیان، توانراوە دوو گەورە تیرۆریستی داعش دەستگیر بکرێت کە زانیارییان لەسەر جووڵەی هێزە ئەمنییەکان کۆکردبووەوە.
رۆژی هەینی 21ی ئۆکتۆبەری ساڵی 2016ش کاتژمێر 3 ى بەرەبەیانى ژمارەیەک چەکدارى داعش دزەیانکردە نێو شارى کەرکوک و قەزاى دوبسى رۆژئاواى کەرکوک.
لەو هێرشەدا گەڕەکی حەی عەسکەری و وێستگەی کارەبای دوبز و چەند بنکەیەکی پۆلیس و بارەگای یەکێتی کرایە ئامانج، زیاتر لە دە چەکداری داعش کوژران و لە بنکەی کارەبای دوبزیش زیاتر لە دە کارمەند کوژران کە هەموویان عەرەب و ئێرانی بوون.
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
10كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
10كاتژمێر لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
12كاتژمێر لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
13كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
10كاتژمێر لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
12كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









