وەزیری دەرەوەی تورکیا و هاوتا ئێرانییەکەی
SNN
وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوشئۆغڵو و هاوتا ئێرانییەکەی، محەمەد جەواد زەریف لە شاری ئیستانبوڵ کۆبوونەوە و دواتر کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییان ساز کرد.
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەینی محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران بەسەردانێک گەیشتە تورکیا و لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی لەگەڵ مهولود چاوش ئۆغلۆ وهزیرى دهرهوهى توركیا رایگهیاند: پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و تورکیا گرنگن و بەرژەوەندی بۆ گەلی هەردوولا تێدایە.
زەریف، ئەوەی ئاشکرا کرد کە لە ئایندەیەکی نزیکدا کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی ئێران-تورکیا-ئازەربایجان سازدەکەن و رایگەیاند: “هەماهەنگییەکانی تورکیا و ئێران لە ناوچەی قەفقاس سوودێکی زۆری بۆ وڵاتانی ناوچەکە دەبێت”.
ئاژانسی هەواڵی ئانادۆڵ بڵاویکردووەتەوە “وەزیری دەرەوەی ئێران، باسی لەوەشکردووە کە لە میانەی ئەو پلاتفۆڕمەی سەرۆککۆماری تورکیا-ئازەربایجان-رووسیا رایانگەیاندوە، ئەم سەردانانەیان بۆ پێنج وڵات دەستپێکردووە و وتی: “ئەم سەردانانەم بە راوێژ کردن لەگەڵ دۆستانم لە تورکیا دەستپێکرد، زۆر دڵخۆشیشم کە دوای کۆتایی هاتنی سەردانەکان لە ئێستادا لە تورکیام”.
زەریف، ئەوەشی وەبیرهێنایەوە کە ئەنقەرە و تاران بەردەوام لە سەختترین دۆخەکاندا پەیوەندییان لەگەڵ یەک هەبووە و رایگەیاند: “بوارەکانی هەماهەنگی نێوان تورکیا و ئێران زۆر فراوانن، ئەگەر ئەمریکا هەڵوێستی لۆجیکیانەتر بگرێتەبەر ئەوا پەیوەندییەکانمان قوڵتر دەکەینەوە”.
هاوکات مهولود چاوش ئۆغلۆ وهزیرى دهرهوهى توركیا رایگەیاند: ئێمه بهتایبهتى ئێران و ئهمریكا و ئهوروپا، لهسهرهتاوه لهگهڵ ڕێككهوتننامهى ئهتۆمى بووین و هاوكاریماندهكرد، بهڵام بهداخهوه لهسهردهمى ترهمپدا پابهندییهكان كهمبوونهوه.
وەزیری دەرەوەی تورکیا وتیشی: “باسی دۆخی مرۆیی سوریامان کردووە، ههروهها بڕیاره زەریف لەگەڵ سەرۆککۆمارى توركیا کۆ ببێتەوە”.
بڕیاری ئەمریکا بۆ جەنگی دژی ئێران بەکوێ دەگات؟
تهمموز 21, 2026ترەمپ: ئەگەر ئێران ڕانەگیرێت ناوچەکە دەکەوێتە ناو ئاژاوەوە
تهمموز 19, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
13كاتژمێر لهمهوپێش -
گواستنەوەی فۆڕمی خۆراك لە پارێزگاكانی عێراقەوە بۆ هەرێمی كوردستان مەترسی دروستدەكات؟
13كاتژمێر لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
15كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: سەردانەکەمان بۆ تاران بە ئامانجی چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکەیە
15كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
13كاتژمێر لهمهوپێش -
گواستنەوەی فۆڕمی خۆراك لە پارێزگاكانی عێراقەوە بۆ هەرێمی كوردستان مەترسی دروستدەكات؟
13كاتژمێر لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
15كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









