پاسپۆرتی سلێمانی: هەواڵێکی وەزارەتی ناوخۆی عێراق لەبارەمانەوە ناڕاستە

SNN
بەڕێوەبەری پاسپۆرتی سلێمانی راگەیەندراوێکی وەزارەتی ناوخۆی عێراق رەتدەکاتەوە کە رایگەیاندبوو “ژمارەی فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتییەکە پێنج هەزار کەسە کە زۆرینەیان بندیوارن”، دەشڵێت: 272 فەرمانبەرمان هەیە.
سالار عەبدوڵا، بەڕێوەبەری پاسپۆرتی سلێمانی لە لێدوانێکیدا رایگەیاند: ژمارەی فەرمانبەرانمان بە سەربازی و مەدەنیەوە 272 کەسە کە دابەشبوون بەسەر خودی بەڕێوەبەرایەتیەکەمان لەناو شاری سلێمانی، پاسپۆرتی هەڵەبجە، گەرمیان و چەمچەماڵ و رانیە”.
سەبارەت بەوەی کە میلاکیان زۆرە، سالار عەبدوڵا وتی: بە پێچەوانەوە پێویستمان بە کارمەندی دیکەیە، هەربۆیە 26 لە کارمەندانمان رۆژانە بۆ راپەڕاندنی کارەکانیان دەچنە پاسپۆرتی هەڵەبجە و دوا نیوەڕۆ دەگەڕێنەوە”.
وتیشی: پێویستمان بە 50 تا 60 کارمەندی دیکە هەیە لە بەڕێوەبەرایەتیەکەمان دابمەزرێن.
ئەمەش دوای ئەوەدێت، وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند: ژمارەی فەرمانبەرانی پاسپۆرتی سلێمانی پێنج هەزار کەسە کە دە هێندەی پاسپۆرتی کەربەلایە، دواکەوتنی مووچەکانیشیان پەیوەندی بەوەوە هەیە.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









