
سەلاحەدین دەمیرتاش
SNN
سەڵاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووی پارتی دیموکراتی گەلان (HDP)، پەیامێکی ئاراستەی شەش پارتی ئۆپۆزیسیۆنی تورکیا کردووە و داوای کاری هاوبەشی لێکردوون بۆ گەڕاندنەوەی ئاشتیی و سەقامگیری بۆ تورکیا.
لە پەیامەکەی دەمیرتاشدا هاتووە” دەسەڵات کۆنترۆڵی تەواوی دادگاکانی لەژێر دەستە، هەر لە رێگەی دادگاکانەوە هەژموونی خۆی بەسەر تەواوی جومگەکانی دەسەڵات دەسەپێنێت و هەوڵی کپکردنی تەواوی دەنگە ناڕازییەکان دەدات، لە رێگەی دادگاوە توانییان پرسە سیاسییەکان یەکلاییبکەنەوە و دادگا بکەنە کەرەستەی سیاسیی بۆ مەرام و بەرژەوەندی تایبەتی خۆیان، دەسەڵات دیسان لە رێگەی دادگاکانەوە فشاری زۆری خستە سەر هەدەپە و بەردەوامیشە لە فشارەکانی و میدیاکانیشی راسپارد بۆ ئەوەی هەدەپە بەلایەنگری تیرۆر تۆمەتبار بکەن و بەم رێگایەوە خەڵک زیاتر فریو بدات و ئامانج لەم کارەیدا پەرتەوازەکردنی هەدەپەیە، کە دەسەڵات باش دەزانێت لاوازکردنی هەدەپە پەرتەوازە و لاوازکردنی ئۆپۆزسیۆن دەبێت”.
پەیامەکەی دەمیرتاش لەلایەن مەحەمەد روشتو تریاکی، پەرلەمانتاری هەدەپە ئاراستەی کەمال کڵچدارئۆغڵو، سەرۆکی جەهەپە، ئەحمەد داودئۆغڵو، سەرۆکی پارتی ئایندە، عەلی باباجان، سەرۆکی پارتی دێڤا، تەمەل کارامۆڵڵائۆغڵو، سەرۆکی پارتی سەعادەت، ئەرجومەن ئاکدەنیز، سەرۆکی پارتی رەنجدەرانی تورکیا، ئەرکان باش، سەرۆکی پارتی کرێکارانی تورکیا و ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی پارتی چەپی تورکیا کراوە.
سەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشووتری هەدەپە بە تۆمەتی هەبوونی پەیوەندی بە پەکەکەو پشتیوانی کردن لێیان، لە 4ی تشرینی دووەمی 2016 ـەوە دەستگیرکراوە و زیاتر لە 4 ساڵە لە گرتووخانەی ئەدیرنەیە.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









