باڵیۆزخانەی ئەمریکا لەعێراق: دەستبە پرۆسەی وەرگرتنی داواکارانی پەنابەریی دەکەینەوە

هاووڵاتییەکی ئەمریکی و ئاڵای وڵاتەکەی
SNN
لەسەر راسپاردەی جۆو بایدن سەرۆکی ئەمریکا رێنمایی دراوەتە وەزارەتی دەرەوە بەوەی دەستبکرێتەوە بە مامەڵەی وەرگرتنی داخوازان بۆ مافی پەنابەریی لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا.
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە “کار بە بەرنامەی وەرگرتنی هەموو ئەو کەسانە دەکەینەوە کە داوای مافی پەنابەرییان کردووە لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە ماوەی چەند مانگ و ساڵی داهاتوودا”.
بەپێی بەیاننامەکە “لایەنی پەیوەندیدار بەم بابەتە هەڵدەستێت بە وردبینیکردن لە دۆسیە کەڵکەبووەکان کە داواکاریی خەڵکە و شەن و کەوی پێویست لەوبارەوە دەکرێت”.
رۆژی 20/1/2017، دۆناڵد ترەمپ وەک سەرۆکی ژمارە 45ـی ئەمریکا دەستبەکار بوو و کەوتە جێبەجێکردنی ئەو بەڵێنانەی، لە هەڵمەتەکانی هەڵبژاردن بە هاووڵاتییانی وڵاتەکەی دابوو.
پێشتر هاووڵاتییانی ژمارەیەک وڵات لە چوونە ناوەوەی ئەمریکا پێویستییان بە وەرگرتنی ڤیزا نەبوو، دۆناڵد ترەمپ بڕیارێکیدا، کە بەهۆیەوە پێویستە هەموو کەسێک لە جیهاندا، بۆ چوونە ناو ئەمریکا، ڤیزا وەربگرێت.
بەپێی بڕیارەکە، وەرگرتنی پەنابەر لە ئەمریکا بۆ ماوەی چوار مانگ وەستێندرا، پێنەدانی ڤیزا بە هاووڵاتییانی عێراق و شەش وڵاتی دیکە
ئەو بڕیارەی دۆناڵد ترەمپ پێدانی ڤیزای ئەمریکای بە هاووڵاتییانی عێراق، ئیران، سووریا، لیبیا، یەمەن، سۆماڵ و سووریا راگرت.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
23كاتژمێر لهمهوپێشترەمپ: ئێران هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوتە
تشرینی یهكهم 23, 2026نیویۆرک تایمز: ئەمریکا و ئیسرائیل خۆیان بۆ هێرشی گەورەو لەناکاو بۆ سەر ئێران ئامادە دەکەن
تشرینی یهكهم 22, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
19كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
19كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
19كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









