ئەمڕۆ بەپێی رێنمایی تەندروستیی پرۆسەی خوێندن لە هەرێمی کوردستان دەستیپێکردەوە

خوێندنگایەکی هەرێم
SNN
ئەمڕۆ یەکشەممە لە هەرێمی کوردستان پرۆسەی خوێندن بۆ ئەو قۆناغانە دەستیپێکردەوە کە پێشتر بەهۆی کۆرۆناوە دەوامیان راگیرابوو.
هەفتەی رابردوو وەزارەتی پەروەردە بڕیاریدا ئەمڕۆ یەکشەممە دەوامی خوێندن دەستپێبکاتەوە، ئەمڕۆش بە رێنمایی وەزارەتی تەندروستی بەوەی دەبێت مامۆستا و خوێندکارەکان دەمامک بەکاربهێنن، بە جۆرێک قوتابیانی پۆلی یەک تاوەکو پێنج “دەمامکی پەڕۆ” و پۆلی شەشی بنەڕەتی و شەشی ئامادەیی “دەمامکی گەوران” بەکاربهێنن، خوێندن دەستیپێکردەوە.
رۆژی 3ی ئەم مانگە ئالان حەمە سەعید وەزیری پەروەردەی هەرێم وتی: “تەنها 43 مامۆستا و خوێندکار تووشی کۆرۆنا بوون لە ماوەی 16 رۆژدا لە کۆی 129 هەزار خوێندکار و مامۆستا و ئەم 16 رۆژەی داهاتوو هەڵسەنگاندن بۆ دۆخەکە دەکەینەوە”.
ئەوەشی خستەڕوو “گەر ئامارەکانی کۆرۆنا زیادی کردەوە، پێشنیاز دەکەم جارێکی دیکە خوێندن رابگیرێتەوە، ئاماژەی بەوەشکرد “هەر قۆناغێک لە ماوەی هەفتەیەکدا تەنیا 3 رۆژ دەوامدەکەن”.
لیژنەیەک پێکهێنراوە بۆ بەدواداچوون و چاودێریکردنی رەوشی کۆرۆنا لە قوتابخانەکان کە دەبێت کارمەندێکی تەندروستی لەنێویاندا بێت، مامۆستاکان پابەند دەکرێن بە بەکارهێنانی دەمامک، ئەگەریش مامۆستایەک تووشی کۆرۆنا بوو رەوانەی ماڵەوە دەکرێت و دوای هێنانی راپۆرتی چاکبوونەوە دەست بە دەوام دەکاتەوە.
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
15كاتژمێر لهمهوپێشبەغدا رەزامەندی دەربڕیوە بەنزینی 450 دیناری بۆ هەرێم بنێرێت
16كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
13كاتژمێر لهمهوپێش -
گواستنەوەی فۆڕمی خۆراك لە پارێزگاكانی عێراقەوە بۆ هەرێمی كوردستان مەترسی دروستدەكات؟
14كاتژمێر لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
15كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: سەردانەکەمان بۆ تاران بە ئامانجی چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکەیە
16كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
13كاتژمێر لهمهوپێش -
گواستنەوەی فۆڕمی خۆراك لە پارێزگاكانی عێراقەوە بۆ هەرێمی كوردستان مەترسی دروستدەكات؟
14كاتژمێر لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
15كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









